riklam

حكومه‌تی هه‌رێم هاوكارییه‌كانی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 08:00 PM - 2022-07-10

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، كابینه‌ی نۆیه‌م، گرنگییه‌كی تایبه‌تی به‌بواری ته‌ندروستی هاووڵاتییان و كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان داوه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مانگانه‌:

- نزیكه‌ی 14 ملیار دیناری، بۆ ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی خه‌رجكردووه‌. 
- نزیكه‌ی 5 ملیار دیناری، بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، ته‌رخانكردووه‌.
- زیاتر له‌ ملیارێك دیناری بۆ پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان خه‌رجكردووه‌. 
- نزیكه‌ی دوو ملیار دیناری بۆ سازدانه‌وه‌ ته‌رخانكردووه‌. 
- بۆ سووته‌مه‌نی 850 ملیۆن دیناری خه‌رجكردووه‌. 
- زیاتر له‌ ملیارێك دیناری بۆ به‌ده‌ل عیاده‌، خه‌رجكردووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket