riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:32 AM - 2022-07-10

رووداوەكان:
711: سەركردە (تاریقی كوڕی زیاد) سەركەوتووبوو لە كۆنترۆڵكردنی باكووری ئیسپانیا لە سەرەتای فەتحی ئیسلامی بۆ نیوە دوورگەی ئەیبیریا.
1401: تیموری لەنگ بەغدادی داگیركرد.
1816: سەربەخۆیی ئەرجەنتین لە ئیسپانیا.
1850: میلارد فلیمور بوو بە سەرۆكی ویلایتە یەكگرتووەكان دوای وەفاتی سەرۆك زكاری تایلور.
1900: شاژنە ڤیكتۆریا دانینا بە بەیاننامەی پاشایەتی كە باس لە دروستكردنی كۆمۆنوێلسی ئوسترالی دەكات، كە بریتییە لەو بەیاننامەیەی دانینا بە یەكگرتنی موستەعمەرەكانی كیشەوەری ئوسترالی و هەمویان بخرێنە ژێر ركێفی یەك حكومەتی فیدرالی.
1919: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بروسكەیەكی ئاراستەی (ویلسن) كرد و ئاگاداری كردەوە بە رەزامەندی بەریتانیا لەسەر پێشنیارەكان بە پێكهێنانی پێنج هەریم لە عێراقی داهاتوو لەگەڵ ویلایەتی كوردی لە باوشوری كوردستان.
1934: یەكەم كۆنفرانسی سەرتاسەری كوردناسی لە ماڵی فەرهەنگ(معارف) لە شاری (یەریڤان) ی كوردستان لە یەكێتی  سۆڤیەت.
1944: هێزەكانی كەنەدی/ بەریتانی شاری (كا)ی فەرەنسیان رزگاركرد لە چوارچێوەی ئەو شەڕانەی كە روویدا لە پاش دابەزینی هێزی هاوپەیمانان لە نۆرماندی.
1952: دەست لەكاركێشانەوەی حكومەتی نوری سەعید لە عیراق.
1962: هێزەكانی سوپای رژێمی عیراق بە هەڵە سنورەكانی توركیایان بۆردومان كرد لە جیاتی بۆردومانكردنی ناوچەكانی كوردستان.
1963: دامەزراندنی یەكیەتی مالیزی كە پێكهاتبوو لە كۆمەڵێك دوورگە كە لە ژێر ركێفی بەریتانیادا بوون پێش سەبەخۆبوونی و دروستبوونی دەوڵەتی مالیزی فیدراڵی.
1991: باشووری ئەفریقیا رۆشتەوە ناو لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دوای دەركردنی بۆ ماوەی سی ساڵ.
1996: توركیا ناوچەكانی دۆڵی رەقە و بۆتی بە فڕۆكە بۆمبارانكرد، كە بنكەی پەكەكەی لێبوو.
2000: لە دوورگەكانی (مۆلۆكۆ) ی ئەندونیسا، بەهۆی شەڕ و كوشتاری نەژادیەوە 4000 كەس لە موسڵمان و مەسیحیەكان دەبنە قوربانی و زیاتر لە نیو ملیۆنیش ئاوارە دەبن.
2002: دامەزراندنی بارەگای نوێی یەكیەتی ئەفریقی لە ئەدیس ئەبابا.
2004: دادگای دادی نێودەوڵەتی بڕیاریدا كە دیواری جیاكەرەوە شەرعیەتی نیە كە ئیسرائیل لە بەرەی خۆرئاوا دروستیكردبوو.
2006: هەڵبژاردەی ئیتالی سەركەوت بەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسی بە لێدانی پەنارتی جامی هەژدەهەمی مۆندیالی بەدەستهێنا.
2007: ئاشكرابوونی ناو و ناسنامەی تیرۆریستانی تەقینەوە خۆكوژیەكەی بەردەم وەزارەی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
2011: راگەیاندنی سەربەخۆیی باشووری سودان لە سودانی یەكگرتوو، و (سیلفا كیر) سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە سەرۆك، ئەو سەربەخۆییەش لە ئەنجامی ریفراندۆمی باشووری سودان بوو لە دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسین كە لە ماوەی 9 بۆ 15 ینایەری ساڵی 2011ز ئەنجامدرا.

لەدایكبوون:
1879: كارلۆس شاغاس، پزیشكی بەڕازیلی.
1894: بیوتەر كابیتسا، زانای فیزیای روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1978ز.
1894: روبی موزلی هولین، دادوەری ئەمریكی.
1911: جۆن ئەرچیباڵد ویلەر، زانای فیزیای ئەمریكی.
1916: ئیدوارد هیس، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1917: حسێن سدقی، ئەكتەری میسری.
1926: بن روی موتیلسۆن، زانای فیزیای دانیماركی و وەرگی خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1975ز.
1929: مەلیك حەسەنی دووەم، مەلكیی مەغریب.
1932: رونالد رامسفیلد، وەزیری بەرگری ئەمریكی.
1934: میشایل گرافیس، تەلارسازی ئەمریكی.
1940: محیەدین عەبدولموحسین، ئەكتەری میسری.
1947: ئو جای سیمبسون، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی و ئەكتەری ئەمریكی.
1948: محەمەد مەنسور، ئەكتەری كوێتی.
1948: حەسەن یورایودا، وەزیری دەرەوەی ئەندونیسیا.
1950: ڤیكتۆر یانكوفیچ، سەرۆكی ئۆكرانیا.
1951: كریس كۆپەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1954: تیوفیل ئەبیگا، یاریزانی تۆپی پێی كامیرۆنی.
1955: جیمی سمیتس، ئەكتەری ئەمریكی.
1955: ستیف كوبل، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئەمریكی.
1956: توم هانكس، ئەكتەری ئەمریكی.
1959: كیفین ناش، زۆرانباز و ئەكتەری ئەمریكی.
1964: جانلوكا فیالی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیتالی.
1968: پاولۆ دی كانیو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1976: محمد الوادی، ئەكتەری كوێتی.
1981: ساڵح مەهدی، گۆڵچی تۆپی پێی كوێتی.
1985: ئەشلی یونگ، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1990: فابیو بیرییرا داسیلفا، یارزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.
1990: رافاییل بیریرا داسیلفا، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.
1991: میچل موسو، ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی.

وەفات:
518: ئەناستاسیوسی یەكەم، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی بێزەنتی.
1706: سیور د ئیبرفیل، دەریاوان و دۆزەرەوەی فەرەنسی.
1746: مەلیك فیلیپی پێنجەم، مەلیكی ئیسپانیا.
1797: ئیدموند بیرك، بیریار و سیاسەتمەداری ئیرلەندی.
1850: زكاری تایلور، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1856: ئەمیدیو ئەفوجادرو، زانای فیزیای ئیتالی.
1948: محەمەد ئەمین زەكی، نوسەر و مێژوونوسی كورد.
1983: حەسەن جەزراوی، هونەرمەندی كورد، لە شاری دهۆك.
1998: نور الهدی، ژنە ئەكتەری لوبنانی.
2001: عبدالعزیز فهد المساعد، سیاسەتمەدار و راگەیاندكاری كوێتی.
2006: عەبدولمونعیم مدبولی، ئەكتەری میسری.
2007: د. ئەورەحمانی حاجی مارف، پسپۆڕ لە زمانی كوردیدا، لە سلێمانی.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی لەدایكبوونی سایتی ویكبیدیای عەرەبی.
جەژنی سەربەخۆیی لە ئەرجەنتین.
جەژنی سەربەخۆیی لە باشووری ئەفریقیا.
رۆژی دەستور لە بالاو.
 PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket