riklam

یەكێتی بەدابینكردنی پێداویستی پزیشكی نەیهێشت خزمەتگوزاری نەخۆشخانەكان رابگیرێت

کوردستان 10:03 PM - 2022-07-08

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەرهەڵدانی كۆرۆناو قەیرانی كەمبونەوەی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەنەخۆشخانەكان هاوكارێكی بەردەوام بووە بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی نەخۆشخانەكان تا خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان پەكی نەكەوێت، چەندینجاریش بەبڕیاری سەرۆك بافڵ تاڵەبانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكان لەهەرێم دابینكراوە.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەو ناوەندە تەندروستیەكان بەردەوام هاوكارو هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستییەكان بوو بێ جیاوازی.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنادا، د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بۆ هاوكاریكردنی تەندروستی سلێمانی كە هەموكات بۆ دابنیكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان هاوكارو هەماهەنگیان بووە.

 كاتێكیش ئەمساڵ لەسلێمانی بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە بۆ كڕینی دەرمان پێداویستی نەخۆشخەكان، كەرتی تەندروستی مەترسی لەسەر دروستبوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیی هەموو هاوكارییەكی دەربڕی.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری و پێداویستی پزیشكی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابین كرا.
راشیگەیاند: نەمانی دەرمان و زەنگی مەترسی لە ناوەندەكانی تەندروستی سلێمانی یەكێكە لە ئاستەنگەكان وەك پێویست  خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاووڵاتیان و نەخۆش ناكرێت  بۆیە  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دروستبوونی كێشە و كەمی پێداویستی پزیشكی و دەرمان هەمیشە و بەردەوام هاوكار و هەماهەنگ بووە و پاڵپشتی و پشتیوانی كەرتی تەندروستی سلێمانییە و توانیویەتی ئەو كەلێنانە پڕبكاتەوە كە گرفتی لەبەردەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دروستكردووە.

هەر ئەمساڵ تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕی 180 ملیۆن دینار بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی و بەنزین و گاز دابینكراوە.
تەندروستی سلێمانی ئەوەشی  خستەڕوو: لەكاتی دروستبوونی ئاستەنگ و كێشەكانی كەرتی تەندروستی یەكێتی وەك خەمخۆری تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە خزمەتگەیاندن بەكەرتی تەندروستی.
 PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket