riklam

سلێمانی.. فیلمی "بێ هەموو شتێک" نمایش دەکرێت

کوردستان 02:46 PM - 2022-07-07

فیلمی سینەمایی "بێ هه‌موو شتێک" لە دەرهێنانی "موحسین قەرایی" و بە رۆڵ بینینی "هەدیە تێهرانی" ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران له رۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان لە سینەما "سالم" لە شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "بێ هه‌موو شتێک" (بی همە چیز) لە دەرهێنانی "موحسین قەرایی"، لە بەرهەمهێنانی "جەواد نەورۆزبەیگی"، لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی "موحسین قەرایی" و "محەمەد داوودی" و بە رۆڵ بینینی هەندێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە (هەدیە تێهرانی، پەرویز پەرەستوویی، هادی حیجازی‌فەڕ، باران کەوسەری، مەهتاب نەسیرپوور، پێدڕام شەریفی، لاله مەرزبان، بابەک کەریمی، فەرید سەجادی حوسێنی، زوهەیر یاری و ... هتد) له ڕۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان لە سینەما "سالم" لە شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

ئەم فیلمە کە بە گێڕانەوەیەکی سەربەست لە شانۆنامەی ناوداری "دیدار لەگەڵ خاتوونێکی بەساڵاچوو" Der Besuch der alten Dame بەرهەمی هەرمانی "فڕێدریش دۆرنمات" Friedrich Dürrenmatt سازکراوە، یەکەمین جار لە سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر نماشکرا و کاندیدی 15 سیمورغی بلوورین بوو کە لە کۆتاییدا توانی خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین سیناریۆی وەرگیراو، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین مۆنتاژ، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین مۆسیقا، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین دیزاینی جلووبەرگ و هەروەها خەڵاتی سیمورغی بلوورینی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.

لە پوختەی چیرۆکی ئەم فیلمەدا هاتووە کە لە گوندێکی پێش شۆڕشی ئێران، کەسێکی بەگزادە بە ناوی "ئەمیر" وەکو حاکمێکی خۆماڵی لە دێیەکەدا چالاکی دەکات و بە هۆی مێژوویەکی باش کە بوویەتی، خەڵکی متمانەی تەواویان پێیەتی، دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، یەکێک لە خەڵکی گوندەکە بە ناوی "لی لی" کە بە هۆی تانەوتەشەری خەڵکی بە داوێنپیسی لە گوندەکە رۆیشتووە، بە سەروەت و سامانێکی زۆرەوە گەڕاوەتەوە بۆ نێو ئاوایی و بە خەڵکی پێشنیار دەدات کە ئەگەر ئەمیر بکوژن پارەیەکی زۆریان پێدەدات.

ستافی "بێ هه‌موو شتێک" بریتین لە، دەرهێنەر- موحسین قەرایی، نووسەرانی سیناریۆ- موحسین قەرایی و محەمەد داوودی، بەڕێوەبەری وێنەگرتن - موڕتەزا هودایی، مۆنتاژ - عیماد خودابەخش، مۆسیقا - حامید سابت، دیزاینی میکیاژ- مەحموود دێهقانی، دیزان و تێکەڵاوکردنی دەنگ - عەلیڕەزا عەلەویان، دەنگهەڵگر - ئەمین میرشکاری، دیزاینی سەحنه - ئەمیرحوسێن قودسی، دیزاینی جلووبەرگ - ماڕال جەیرانی، دیمەنە تایبەتە وێنەییەکان - جەواد مەتووری، بەرپرسی به‌رنامەدا‌رێژی - مانفڕێد ئیسماعیلی، مونشی سەحنه - موحسین بەهاری، فۆتۆگرافەر - نووشین جەعفەری، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان - ئاڕش ئاقابەیک، بەرپرسی بەرهەم - مێهدی بەدرلو، بەرهەمهێنەر - جەواد نەورۆزبەیگی.

 PUKmedia مەنسوور جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket