riklam

رۆڵی منـداڵان لە فـیلـمی سـینەمـاییـدا

ئەدەب و هونەر 05:48 PM - 2022-07-05

سـینەمـا یەكێكە لە باوتـرین جـۆرەكانی هـونـەر، بایـەخی هـونـەری و جـوانی هـەیە. سـینەما یەكـێكە لە هـۆكارەكانی راگەیـانـدن و زۆرتـرین هـەوادارانی هـەیە. سـیـنەما پیـشەسازیی هـونـەری جـوڵانە. هـەنـدی كەس بە (هـونەری حـەوتـەم) نـاوی دەبەن. سـینەمـا تەنهـا لایـەنێكی خۆشی نیـیە، هەمـوو بـوارەكـانی ژیـانی بەسەركـردۆتـەوە. روونـاكـیش دەخـاتە سـەر كـێـشەكـانی كۆمـەڵ. هـۆكـارێكـی گـرنـگی رۆشـنبـیریـشە. سینەما دیـاردەیـەیەكی شارسـتانی و پێـشـكەوتـنیشـە. 

رۆژئـاواییـەكان یەكـڕا و یەكـدەنـگ نیـن لەسـەر ئـەوەی، كـە سـیـنەمـا هـونـەرێـكی سـەربەخـۆیە یـان لـقـێكە لـە هـونـەری ئـەدەب و شـانـۆ. (رۆدلـف ئارنهـایـم) یەكەم داكـۆكـیكەر بـوو، لەسـەر بیـرۆكەی سـەربەخـۆیی سـینەمـا وەكـوو هـونـەرێـك. 

فـیلمی سینەمایی بریتیە لە وێنەگـرتنی دیمەنە ریـزبەنـدییەكان و ئـەو وێنـانەی لەسەر شاشەی سـینەما لە هـۆڵی سـینەمـادا، یا لە تەلەفـزیۆن و لە ئینتەرنێتدا، یان بە هـۆی دەزگای تـرەوە بۆ خـەڵكی نمایـش دەكـرێن. كە رووداوەكـانی ژیانیـان لەخۆگـرتـوون. 

سینەما دەتوانێت ئاستی رۆشنبیریمان فـراوانتر بكات. پەنجەرەكانمان لەسەر دەكاتەوە، بۆ ئـەوەی دەربـارەی رۆشـنبیری و داب و نەریـت و پێشكەوتنی گـەلانی تر بـزانـین و چاوەكانمـان بە جیهـانانی جیـاوازی تـردا هـەڵـبهـێنـین. 

سینەمـای منـداڵان، بەشێكە لە سـینەمای گشتی. ئەو فـیلمە تایبەییانە نمایش دەكات كە بە تایبەتی بۆ منداڵان نووسراون و دەرهـێنراون و وێنەیان گرتوون، بۆ ئەوەی منداڵان بیـانبیـنن. یا بـۆ جەمـاوەرێـكی فـراوانتـار كە بە (خـێزان) ناودەبـرێـن.
لە ئەمڕۆدا وڵاتانی پێشكەوتووی جیهـان، گرنگییەكی زۆر بە سینەمای منـداڵان دەدەن. ساڵانە چەنـدین فـیلمی تایبەتی بۆ منداڵان بەرهەمـدەهـێنن و نمایشیان دەكەن. بە دەیان رۆماننووس و سیناریۆنووس و ئەكتەر و دەرهـێنەر و سینەماكار و فـیلمساز و وێنەگر و كامیـرامەنـدی شـارەزا و شارەزایـانی بـواری پـەروەردە و ئـارەزووەكـانی منـداڵان و كۆمپانیای زەبەلاح، هەموو پێكەوە سەرقاڵی بەرهـەمهێنانی فـیلمی سینەمایی منداڵانن. بـوودجـەیەكی زەبـەلاحیـشـیان بۆ تـەرخـان كـردووە. ئەمـریـكا و یابـان و هـیندستان و ئەلمانیا و پـۆڵەنـدا و كۆریـای باشوور و رووسیا و چیك پێشە‌نگـن لە بەرهـە‌مهـێنانی فـیلـمی سینەمـایی بۆ منـداڵان. 
لە بیستەكانی سەدەی رابـردوودا، لە ئەمریكادا بـیرۆكەی فـیلمی سینەمایی بۆ منـداڵان سەری هەڵـدا، لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەورۆپادا پێشكـەوت. لە ئەمریكادا بە شێوەیـەكی فەرمی زاراوەی (فـیلمی خـێزانی) بەكاردەهـێنن. لە ئەوروپاش زاراوەی (فـیلمی منـداڵان) و بە زۆریش زاراوەی (سـینەمـای منـداڵان) بەكـاردەهـێـنن. تەنانەت شێوازی هەڵـبژاردنی پاڵەوان و كەسایەتییەكان بـۆ رۆڵگـێڕان لە فـیلمەكانـدا، لە نێوان ئەمـریكا و ئەوروپـادا، تـا رادەیـەك جیـاوازیـیان هـەیە. لـە فـیـلمە ئەمـریـكـییەكـانـدا، كۆمـەڵـێك پێویستی و مەرجی تایبەتییان هـەیە بۆ هەڵبـژاردنی ئەو منـداڵانەی رۆڵیان لە فـیلمەكانیاندا هەبێت، وەكوو شـۆخ و شەنگی و بەژن و باڵا و چەنـد مەرجـێكی تر. بـەڵام لە فـیـلمە ئەورۆپـاییەكانـدا، هـێـندە گـوێ بە سـیـمای تایبـەتی نادەن و منـداڵانی ئاسایی بۆ فـیـلمەكانیان هـەڵـدەبـژێن.

پێویستە هـەنـدێ پێـویستی لـە فـیلـمە باشـەكانی منـداڵانـدا هـەبـن: پەیـامێكی ئـەرێنی پەروەردەییـان هـەبێـت، گونجاوبن لەگەڵ تەمەنی منداڵان، دووربن لە تەڵقین ئاسایی و لە پەندێری و لە ئامۆژگاریی راسەوخۆ، خۆشی و شادی بە منداڵان ببەخشن، هـۆش و سـۆزداری منـداڵان ببـزوێـنن، ساكار و سەرنـج راكێـشبن، دووربـن لە تـونـد و تیـژی. 
ئـەم چەنـد رێنماییـانەش بۆ سـوود وەرگـرتن، ئاراسـتەی دایـكان و باوكـان دەكـەین: 
١ـ پێویستە ئەو فیلمە سینەماییانەی بۆ منداڵان نمایش دەكرێن، دایكان و باوكان هەڵیان بـژێـرن و پەسەنـدیان بكەن، لە‌ژێـر چاودێـری ئەوانـدا منـداڵان سەیـریان بكەن. ئەركی وەزارەتی رۆشـنبیری كوردستانە، كە پیش نمایـشكردنی فـیلمە سینماییەكان بۆ منداڵان، لە سـینەمـاكان و تەلەفـزیـۆنەكانـدا، لە لایـەن لیـژنـەیـەكی پەروەردەیی و دەروونناسی منـداڵانەوە، كۆنترۆڵ بكـرێن و ئەو دیمـەنە نەگونجـاو و ناپەسەنـدانەیان بسـڕنەوە كە بۆ منـداڵان ناشـێن و كاریـگەری و رەنگدانەوەی نەرێنیان لە سـەر ژیـانیان دەبـێـت.  
٢ـ پێویستە دایكان و باوكان، بە تایبەتی و بە وردییـەوە، پێش نمایشكـردن و بینـینی فیلمەكان لە لایەن منداڵانەوە، چـیرۆكی فـیلمەكان بخوێننەوە و باش سەیریان بكەن و لە ناوەڕۆك و مەبەستەكانیان تێبگەن. تا دڵنیابن كە شتی خراپ و نالەباریان تێدا نییە. 
٣ـ دوای بینینی فـیلمەكان، پێویستە دایكان و باوكان، هـانی منـداڵەكانیان بـدەن، كە‌ بە راشكاوی گـفتـوگـۆ و پرسـیار دەربـارەی سیناریـۆ و كەسایەتییەكانی فـیلمەكان بكەن. سەرنـج و تێبینییەكانیان چـین دەربـارەی خـاڵە ئەرێنییەكان و نەرێنییەكانی فـیلمـەكان. 
٤ـ پێویستە دایكان و باوكانیش، بەشداربن لە بینینی فـیلمەكان و لە شیكـردنەوە و لە هـەڵسەنگانـدنی فـیلـمەكان، لەگـەڵ منـداڵەكانیـان. رای خۆیـان لە بارەیانەوە دەربـڕن. 
٤ـ بە زارەكی فـیلمەكەكـان كورت بكـەنەوە، با هـەریـەكە لە منـداڵەكان بیانگـێڕنەوە. دواییش با هـەریەكـەیان بە كـورتی بە نـووسین باس لە فـیـلەكـان بـكەن. 
٥ـ با هـەریەكە لە منـداڵەكانتان باس لـەو كەسایـەتییانەی فـیلمەكان بكەن كە خۆشـیان دەویـن، لەگـەڵ باسكـردنی هـۆی خـۆشـەویستیـیان بۆیـان. 
٦ـ ئەگەر بكـرێت دیمـەنێكی دیاریكـراو لـە دیمـەنـەكانی ئـەو فـیلمانەی كە دەیـانبینن. لە ماڵـەوەدا، بـۆ خۆشی لەگـەڵ منـداڵەكانتـانـدا بـە نـوانـدن بیـان نـوێـنن. 
          
 سـوودەكانی سینەمـای منـداڵان 

١ـ سینەمای منداڵان جیهـانێكی رەنگـینە، لە تێكەڵبوونی دیمەنەكان و موزیك و خەیاڵ پێكـدێت. بۆیـە بۆتە مایەی بایەخـدانی منـداڵان. چیرۆكەكانی فـیلمەكان هـۆش و خەیاڵی منـداڵان بەرەو ئاسمانـێكی ئەفـسووناوی فـراوان دەبـەن. 
٢ـ سینەمای منداڵان، كەرەستە و هـۆكارێكی گـرنگە لە بنیاتنـانی رۆشـنبیریی منـداڵان و لـە گەشـەكـردنی خـەیـاڵ و هـزر و بیـری منـداڵان. بـۆ ئاشـكـراكـردنی وزە و تـوانـا خەپەبـووەكانیـان و قـۆستـنەوەیـان بـۆ بە دروسـتی ئاراستەكـردنیـان. 
٣ـ ئەرەكی سـەرەكی فـیلمـە سـینەمـاییـەكانی منـداڵان، بەخـشینی خـۆشی و شادییـەكی تایبەتییە بە منـداڵان. فـیلمەكان پـڕن لە دیمـەنی كـۆمیـدی و گاڵـتە و گـەپ و خەنـدە و پێكەنـین. وەكوو لە فـیلـمەكانی كـەڵە ئەكـتەری كۆمیـدی جیهـانی (چـارلی چـاپـلین) و (میـستەر بـین) دا دەیانبیـنن، ئەگە‌رچی فـیلمەكانی چارلی چاپـلین، بە‌ رەش و سپین و مێـژوویان بۆ سەدەیەك پێـش ئەمـڕۆ دەگەڕێنەوە. بەڵام چـێژیان هـێشتا كاڵنەبۆتەوە. 
٤ـ دەشی فـیلمە سینەماییەكان یارمەتی ئەو منداڵانە بدەن كە تووشی خەمۆكی و ترس و گۆشەگیری و توڕەیی و دڵە‌ڕاوكی بوونە، لەم نەخۆشییە دەروونییانە رزگاریان بێت. 
٥ـ ئـەو هەڵـویست و كـارە ئەرێنییانەی، كە منـداڵان لە فـیلمەكانی سینەمـای منـداڵانـدا دەیانبینن، روڵ و كاریگەرییەكی زۆریان لە بنیاتنانی كەسایەتی دروستی منـداڵان و لە جیگـیردنی رەوشت و رەفـتاری باش و بەهـا جـوانـەكان لە دەروونی منـداڵانـدا هـەیە. 
٦ـ فـیلمەكانی منـداڵان، باشـترین هـۆكـارن بـۆ ناسینی داب و نەریـت و رۆشـنبیری و كەلەپوور و شێواز و رێگای مامەڵەكردنی جیاوازی گەلانی دەوڵەتـانی تـری جـیهـان. چونـكە فـیلمەكـان وەكـوو ئـاوێنـە وان و ژیـان و رۆشـنبـیریی گەلانی تـر دەنـوێـنن. 
٧ـ فیلمە سینەماییەكانی منداڵان، بە سەرچاوەیەكی گەورەی ئیلهام بەخشین دادەنرێن. بە تایبەتیش ئەو فـیلمانەی كە چـیرۆكەكانیان لە راستیـیەوە وەرگـیراون. هـەمیشەش فـیلمە بەسوود و باشەكان پەیـامی ئەرێنی و هـیوا و گەشبینی بە منـداڵان دەبەخـشن. فـێریان دەكەن كە لە ژیـانـدا، لە سایەی متمـانە بەخۆبـوون و كۆشش و كـۆڵنـەدانـدا، شـتێك نییە كە نـاوی ئەسـتەم بێـت و نەیـاتەدی. 
٨ـ بەشـێكی زۆر لە منـداڵان، لە رێی بینـین و گـوێگـرتن لە فـیلمـەكان، بە تایبـەتیش ئەو فـیلمانەی بە زمـانی ئینگـلیزی و هـەنـدێ زمـانی ترن، كە ژێـرنـووسی كوردییان بـۆ نەنـووسـیون، تـا رادەیـەكی بـاش فـێری زمـانی ئیـنگـلـیزی یا زمـانی تـر بوونـە.

٩ـ فـیلمە سینەماییەكانی منـداڵان، تـوانـایەكی جیـاوازیان لە دەوڵـەمەنـدكـردنی هـزر و بیری منداڵاندا هـەیە. وزەیەكی گەورەشیان بۆ سەرهەڵدان و داهـێنان پێیان دەبەخشن. 
١٠ـ لەوانەیە لە رێی فـیلمە سینەمـاییەكانەوە، منـداڵان روانینـیان بۆ ژیـان بگـۆڕێـت. 
پێویستە ئەوەش لە منـداڵان نەشارینەوە، كە سینەمای منـداڵانیش، وەكوو هـۆكارەكانی تـری راگەیانـدن دوو لایـەنە، سـوودی هـەیە و زیـانیشی هەیە. دەبێت منداڵان لەم دوو لایەنە ئاگادار بكەینـەوە. چونكە بابەتەكانی فـیلمە سینەماییەكان، كاریگەرییان لەسەر ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی ئەو منداڵانە دەبێت كە سەیری ئەو فیلمە سینەماییانە دەكەن.

رۆڵی منـداڵان لە فـیلمـەكانی سـینەمـاییـدا 

لە زۆر فـیلمی سینەمـایی جیهـانیـدا، لە فـیلمە سینەمـاییە كوردییەكـانـیشدا، زۆرن ئـەو منـداڵە بەهـرەمـەنـدانەی كە رۆڵـی پاڵـەوانـێـتی یا كەسـایـەتی سـەرەكی فـیـلمـەكانـن و سـەركـەوتـنیان بـەو فـیلـمانە بەخـشـیون. بە تایبەتیش ئەو فـیلـمانەی پەیـوەنـدییان بە خـودی منـداڵانەوە هـەیە لە گەلی فـیلـمی سینەمـاییش بۆ گـەورەكـان، منـداڵان دەوری سەرەكییان هەیە. هەنـدی لە‌و شاكـارە فـیلمە سینەماییانە، لە سایەی رۆڵی پاڵەوانێتی منداڵاندا، ناوبانگیان دەركرد و لە سینەماكانی هەموو دەوڵەتانی جیهانـدا نمایش كران. بە ملێـۆنـان دۆلار داهـاتیـان بـوو. نووسـەر و دەرهـێـنەرەكانیان بـوون بە ملیـۆنـێر.
زۆر زۆرن ئەو منـداڵانەی كە رۆڵی پاڵەوانێتی یا سەرەكییان لە فـیلمە سینەماییەكانـدا بۆ منـداڵان و بۆ گەورەكـان هـەبـوو. كە‌ تەمەنـیـان لە نێـوان (٢) ساڵ بـۆ (١٥) ساڵ بـوون، هـەندێكیان لە ژیانـدان و هـەنـدێكی تریان مـردوون. بۆ نمـوونە نـاوی چەنـد منـداڵـێك دێنیـن، كە لە فـیلـمە جیهـانییەكانـدا رۆڵی پاڵەوانـێتی و سە‌رەكـییان تێیانـدا بینێـون و ناوبانگـێكی جیهـانیان هـەیە، وەكوو: 
١ـ (جـان كۆجـان) ی تەمەن شەش ساڵان، لە ساڵی (١٩٢١) دا، لە فـیلـمی (منـداڵ) لە دەرهـێنانی كە‌ڵە هـونەرمەندی كۆمیدی ئەمریكی و جیهانی (چارلی چاپلین). فیلمەكە بە رەش و سپییە و ماوەكەی (٨٠) خولەكە (جان كۆجان) لەم فـیلمانەشدا رۆڵی پاڵەوانێتی هەبوو: لە فـیلمی (ئـۆلیڤـەر تـویست: ١٩٢٢) و لە فـیلمی (دادی: ١٩٢٣) و لە فـیلـمی (رۆبنسۆن كـرۆزۆ:١٩٢٤). كە جـێی سەرسـامی بینـەرانی ئـەم فـیلمـانە بـوو.
٢ـ كچۆڵەی ناسك و جـوان (شـیرلی تـمبـل: ١٩٢٨ ـ ٢٠١٤) لە دایكبووی ئەمریكایە و بە (شازادە بچـكـۆلە) ناوی دەبـەن. لە تەمەنی (٣) ساڵیـدا بە جیهـانی سینەما ئاشنا بـوو. رۆڵی پاڵەوانێتی لە زنجـیرە فـیلمی كۆمیـدیی رەخنەئامێز (بایبی بیـورلیسكس) دا هـەیە. سەرەنـج و سەرسامی هەمـوو بینەرانی بە لای خـۆیـدا راكێشا. شیرلی تمبـل لە چەندین فـیلمی سینەماییـدا رۆڵی پاڵەوانێتی هەیە. بە (ئەفـسانەی سینەما) یان دەزانی. شیرلی كە گـەورەش بـوو، چـووە ناو دنیـای سیاسەت و دپلـۆماسییەوە چەنـدین پلە و پایـەی بەرزی هەبـوو. لە نـووسینـێكم دا، بە درێـژی باسم لە شـیرلی تمبـل كـردووە. 
٣ـ (جـادلـین سمیس) ی تەمـەن هەشـت سـاڵان، كە كـوڕی ئەكتـەری سینەمایی (ویـل سمیس) ە، لە فیلمی (گەڕان بە دوای شادی) دا، رۆڵی پاڵەوانێتی هـەیە. هەروەها لە فیلمی (كوڕە كاراتییەكە)ش لە دەرهـێنانی (جاكی شان) جادلین رۆڵی پاڵەوانێتی هەیە. 
٤ـ خونچەگـوڵ (ئانـۆك ستـیڤـن) ی سـویسری، لە فـیلـمی (هـایـدی) كە لە نـووسیـنی رۆماننووسی سویسری خاتوو (یۆهانا لویزە هـۆیسەر) و دەرهـێنانی (ئالان گسپۆنەر).
(ئانـۆك ستیـڤـن) ی تەمـەن هـەشـت سـاڵان، رۆڵی (هـایـدی) دەبیـنێـت. 
٥ـ لە فـیلمی (پیـپی گـۆرەویـدرێـژ) كە لە نووسینی كەڵە رۆماننووس و چـیرۆكنووسی سـویـدی خاتـوو (ئاسـتریـد لـینـدگـرین) ە، ئـەو كچـۆڵە‌ بـلیـمـەتە‌ (٩) سـاڵانە كە رۆڵی پـیـپی دەبینێـت، دوو گـۆرەویی درێـژی هـەریەكە لە رەنگـێك لە پێـیـەكانی دایـە، قـژە سـوورە درێـژەكەی سـتایـلـێكی تایبـەتی هـەیە. رۆڵـێكی پاڵەوانێتی كـۆمیـدی هـەیە و جـوڵەی سەیـر و سەرنجـڕاكـێش و زۆر كـاری لە تـوانابەدەر ئەنجـام دەدات. دەدات و هـەمـوو منـداڵان سەرسام دەكـات و دەیـانهـێنێـتە خۆشی و خەنـدە و پێكەنیـن. 
٦ـ لـە زنجـیرە رۆمـانی (هـاری پـۆتـەر)، لە نـووسینی رۆماننووسی ئینگـلـیزی خاتـوو (جـوان رۆلیـنگ) كە كاكـەلە (دانیـال جاكـوب رادكـلیـف) ی تەمەن (١٣) ساڵان، رۆڵی پاڵەوانێتی هەیە، رۆڵی (هـاری پـۆتەر) دەبینێت. كچۆلەی خونچەگوڵ (ئیما واتسـۆن)ی (١٠) ساڵان و كاكەلە (رۆبـەرت گرینـت)ی (١٣) ساڵانیش، لە پاڵ دانیال رادكـلیـف دا، رۆڵی سەرەكییان هەیە. ئەم فـیلمە لە هەموو جیهاندا نمایش كرا. ژمارەیەكی پێوانەیی لە دەسكەوتی پارە و لە ناوبانگ بە دیهـێنا، نووسەرەكەی و دەرهـێنەرەكەی بە هـۆی ئەم فـیلمەوە بـوون بە ملیـۆنێـر. 
٧ـ هەریەكەش لەم منداڵانە رۆڵی پاڵەوانێتیان لە فـیلمە سینەماییە جیهانییەكاندا هەیە:
(كمـارك لیسـتەر: دە سـاڵان) و كچـۆلە (جـۆدی فـۆسـت: لە سێ ساڵـییەوە) و كچـۆڵە (هـایـلەر مـیلـەر: دە سـاڵان) و كـچـۆڵە (دارو بـاریـمـۆری) و (جـۆنـاسان ئەشمـور) و (ماریۆ كۆستۆدیۆ) و (ستیڤـزن وارسەر) و (لیندا بلێر) و (هـارفی ستیفنز: پێنج ساڵان) و چەنـدین منـداڵی تر كە رۆڵی پاڵەوانێتی و سەرەكییان لە فـیلمە سینەماییەكاندا هەیە. 

رۆڵی منـداڵانی كورد لە فـیلمە سینەماییە كوردییەكاندا 

منـداڵانی كوردیش گەر هـەل و مەرجیان و دەرفەتیان بۆ بـڕەخـسێت، لە رووی بەهـرە و بلیمەتی و زیرەكی و توانـاوە، لە منـداڵانی تری جیهـان كەمتر نین. بەڵام بە داخەوە زۆر بێنـازن و زۆر بە كـەمی ئـاوڕ لە خـەون و هـیوا و لە بەهـرەكـانیان دەدرێنـەوە. 
لە چەند فـیلمێكی سینەمایی كوردیدا، منـداڵانی كوردمان رۆڵی پاڵەوانێتی و سەرەكییان تێیانـدا بینیوە. لە سـایـەی رۆڵی ئەو منـداڵانەوە فـیلـمەكـان سەركەوتـن و ناوبانـگـیان  بەدەست هـێنان. ئەم منـداڵانەش درچـووی هـیچ پەیمانگایەكی شانـۆیی و سـینەمایی و هـونەری نیـن. زۆر بە سروشـتی و عـەفـەوی نـوانـدن دەكـەن و رۆڵـەكانیان دەبیـنن. هـەروەكوو ئەوەی یارییەكی ئاسایی بكەن. بیـر و خەیاڵـیان لای كامیـرا و وینـەگـرتن نییـە. ناوی چەنـد منـداڵـێكی بەهـرەمەنـدی كوردمـان دەهـێـنم كە‌ رۆڵی پاڵـەوانـێتی و سەرەكـییان لە هـەنـدێ فـیلـمی بەنـاوبـانگی كوردیـدا هـە‌یە‌:  

١ـ یەكـەم فـیلـمی سینەمـایی كە بە زمـانی كـوردی تۆمـاركـراوە، فـیـلمـێكە بە نـاوی (زارە) یا (زارێ) یە. بەرهـەمی یەكـێتی سۆڤـیەتی پێشووە، لە ساڵی (١٩٢٦) دا، لە لایـەن دەرهـێنەری ئەرمـەنی (هامـۆ بەگ نازاریان) ەوە دەرهـێنراوە. دیمەنـەكانی لە شاخەكانی ئەرمەنسـتان گـیراوە و هـەر لە ئەرمەنستانیش بۆ یەكـەم جار نمایش كرا. ئەم فیلمە باس لە خۆشەویستی كوڕ و كچـێكی لاوی كوردی ئێزیـدی دەكات، كچـەكە ناوی (زارێ) یـە و كوڕەكەش شـوانە و نـاوی (سـیـدۆ) یە. لەژێـر سەركوتكـردن و چەوسانـەوە لە لایـەن دەسەڵاتـدارانەوە، بـۆ ژیـان دەجەنـگـن. نازانـم منـداڵانی كورد لەم فـیلمەدا رۆڵیان هـەیە یا نیانە. حەزمكـرد وەكوو یەكەم فـیلمی سینەمایی كوردی ناوی بهـێـنم. 

٢ـ فـیلمی كوردی (ساتێك بۆ مەستی ئەسپە‌كان) كە‌ بە زمـانی كـوردی و فـارسییە‌، لە نـووسـین و دەرهـێنانی هـونەرمـەنـدی سـینە‌مـاكـار و دەرهـێنە‌ری فـیلـمی سـینەمـایی (بەهمەن قوبادی) یە‌. كە لە رۆژهـە‌ڵاتی كوردستان دەرهـێنراوە. لە‌ سالی (٢٠٠٠) دا، بۆ یەكەم جار لە فـێستیڤاڵی (كـان) لە‌ فەرەنساد نمایشكرا. رۆڵی پاڵەوانێتی ئەم فـیلمە منـداڵێكی كـوردە بە نـاوی (ئەیـوب) نـاوی تەواوی راستیشی (ئەیـوب ئەحمەد)ە، لەو كاتەدا، تەمەنی (١٣) ساڵ بوو. ئەیوب لە گوندی (مرانی) سەر بە قەزای پێنجـوێن لە دایـك بـووە، بە هـۆێ جەنـگی نێـوان عـێراق و ئێـرانـەوە، بۆ رۆژهـەڵاتی كوردستان كـۆچـیان كـردبـوو. هـەر لـەم فـیلمـەدا دوو ئەكـتـەری منـداڵی تـریـش رۆڵـیـان هـەیە، كچـۆلە (رۆژیـن یـوونس) تەمـەن (١٠) سـاڵان و (مەهـدی ئـیخـیاردیـن) سێ سـاڵان، كە كـوڕێـكی منـداڵی خـاوەن پێـداویستی تایبـەتـییـە. لـە‌ فـیلـمەكـەدا ئـەم سێ منـداڵـە خـوشك و بـران و دایك و باوكیان نەماون، تەنها مامێكیان هـەیە. ئەیـوب لە پێناوی پەیداكردنی بـژێـوی ژیانی (رۆژیـن) ی خوشكی و (مادی) بـرا بچـووكی، كە پێویستی بە پـارە هـەیە بـۆ نەشـتەرگەرییـەكی پێویست، هەمـوو بەرپـرسیارێتییەك دەكـەوێـتە ئەستۆی ئەیـوب، ناچار واز لە قـوتابخانە دەهـێنێت. كاری كـۆڵبـەری دەكات لە نیـوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستاندا (رۆژین) یش، لە پێناوی مادی برایدا ناچاربوو كە شـوو بـكات، بۆ ئـەوەی پـارەی مـارەییـەكەی، بۆ نەشـتەرگەریی مـادی وەربگـرێت. ئەیـوب و رۆژیـن و مـادی، زۆر بـە جـوانی و بـە ئاسـایی و سـەركـەوتـووانـە، لـەم فـیلمـەدا رۆڵـەكـانیان بینـیـوە. ماوەی فـیلمەكە (٨٠) خـولـەكە. ئـەم فـیـلمە بـاس لە بنەماڵەیەكی بێ دەرەتانی كورد دەكات، كە دایك و باوكیان لەدەست داوە. هـەوڵ بۆ مـانەوەیـان دەدەن.  
بۆیەش كۆڵبەرەكان ویسكـییان كردە ناو ئـاوی خواردنەوەی ئەسپەكانیان تا مەست و سـڕببـن و سەرمـا و سـۆڵە و گـزەبـای سـارد و بەفـر كـاریـان لـێنـەكەن و نەوەسـتن.
(ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان) ژێـرنـووسیان بۆ چەندین زمانی جیهـانی كردووە و لە چەنـدین هـۆڵی گـەورەی سینەماكانی شارەكانی وڵاتـانی جـیهانـدا نمایشكـرا. چەنـدین خەڵاتی بەنرخ و بەرزی نێـودەوڵەتییان پێبەخشی. بە هـۆی سەركەوتنی ئەم فـیلمەوە، بەهـمـەن قـوبـادی نـاوبانگـێكی جیهـانی لە دەرهـێـنانی فـیلـمی سینەمـاییـدا دەركـرد.
شایەنی باسیشە لە ئێستادا (ئەیـوب ئەحمـەد) گەنجـێكە و گەڕاونـەتەوە بـۆ پێنجـوێن. خەریكی كـاری كـۆڵـبەرییـە. زۆر حەز دەكـات لە فـیلـمێكی سـینەمایی كوردی تـازەدا بانـگی بـكەن و رۆڵـێكی بـدەنێ. 
٣ـ فـیلمی (كیسەڵەكانیش دەفـڕن) فیلمێكی جەنگی درامییە، لە نووسـین و دەرهـێنانی هـونەرمەنـدی سینەماكار (بەهـمەن قوبادی) یە. كە لە ساڵی (٢٠٠٤) دا نمایـش كـرا.
چـیرۆكی فـیلمەكە دەربـارەی (٣) منـداڵی پەنـابەرە لە كەمـپێكی ئـاوارە كوردەكان، لە نێوان رۆژهەڵات و باكووری كوردستاندا. چاوەڕێی رووخانـدنی سەدام حوسێن دەكەن.

لەم فـیلمەدا، ژمارەیەكی زۆر لە منـداڵانی كوردمان بەشدارییان كردووە. بەڵام سێ لە منداڵەكان رۆڵی پاڵەوانێتیـیان هـەیە، كە ئەمانەن: 
١ـ (سـۆران ئیبـراهـیـم) تەمـەنی (١٣) ساڵە، دێ بە دێ دەگـەڕی و ئانتـین و سـاجی مەهـورا بـۆ خەلكی گونـدەكان دادەنێـت، بۆیـە بە نازنـاوی (كاك سەتـەلایـت) ناویان دەبـرد. شـڕە ئینگـلیزییەكـیشی دەزانی. 
٢ـ خۆنچـەگـوڵ (ئـاواز لەتـیـف) تەمەنی (١١) سـاڵە، رۆڵی (ئـاگـرین) ی لـەم فـیلمەدا هەیە، زۆر بە جـوانی و سروشتی رۆڵەكەی بینیوە، كچۆڵەیەكی بێ دایك و بێ بـاوكە. بـرا‌یەك (٣) ساڵانی نابیناشی هەیە. خەم و ئەركی بەخێوكرنی براكەی كەوتۆتە سەری. 
٣ـ (هـێڕش فـەیسەڵ رەحمان) كە‌ تە‌مەنی (١٣) ساڵە و خـاوەنی پێـداویستی تایبە‌تییە، لە منـداڵییـە‌وە بە هـۆی شـۆرتی كـارەباوە، هـەردوو دەستە‌كانی لە‌ شانییەوە پـزیشك بڕیـویانەتەوە. هـێڕش لەم فـیلمەدا رۆڵی (هـەنگـۆف) ی هـەیە. هـەروەكوو منـداڵێكی ئاسـایی مـەلـە و زۆر كـاری تـر دەكـات. زۆر سەركەوتـووە لە رۆڵـەكـەیـدا. 
مـاوەی فـیلمی (كیسەڵـەكـانیش دەفـڕن) (٩٧) خـولـەكە. بـۆ یەكـەمـین جـار لە‌ سـاڵی (٢٠١٤) دا نمایـشكـرا. 
٤ـ فـیلمی (بێـكەس) كە فـیلمێكی سینەمـایی كـۆمیـدی درامیی كوردییە. لە نووسـین و دەهـێنانی هونەرمەنـد (كارزان قـادر) بۆ یەكەمین جـار لە ساڵی (٢٠١٢) دا نمایشكرا. باس لە دوو بـرای پێـڵاوبـۆیاخكەر دەكات، كە لە فـیلمەكەدا ناویان (دانـا)  و(زانـا) یە.
ناوی تەواویان (زەمـەنـد تەهـا ـ دانـا) و (سـەروەر فـازل ـ زانـا) دوو منـداڵی بەتوانان.
  دەیـانەوێـت لە ژیـانی پـڕ لە مەینـەتی و كوێـرەوەری هـەڵـبێن و خـۆیان بگەیەنـن بە (سـۆپـەرمـان) لە ئەمریـكا. پێیانـوایە ئـەو دەتـوانێت هەموو كێـشەكانیان بۆ چارەسەر بكات. دانا و زانا بە سواری كەرەكەیـان كە ناویـان لێنـاوە (مایـكڵ جاكـسـۆن) دەسـت دەكـەن بە گەشـتەكەیـان بـۆ ئەمـریكا. مـاوەی فـیلمـەكە (٩٧) خـولـەكە. وێنـەكـانی لە باشووری كوردستان گیراون. وەریان گێڕاوە بۆ سەر چەندین زمانی جیاوازی جیهانی. 
چەنـدین خـەڵاتی بەنـرخی نێـودەوڵەتییان پێبەخـشی. فـیلمێكی تایبـەتیـیە بـۆ منـداڵان.  
٥ـ (بـاوكـە) كـورتە فـیلمـێكە بـە زمـانی (كـوردی) و (نەرویـجی) یە. لە نـووسـین و دەرهـێنانی هـونەرمەنـد (هـیشام زەمـانی) یە. ماوەی فـیلمەكە (١٥) خولەكە. دیمەن و وێنەكانی لە نەرویـج گـیراون و دەرهـێـنراوە. بۆ یەكەم جـار لە سـاڵی (٢٠٠٥) دا، لە نەرویـج نمـایـش كـرا.
ئەم فـیلمە‌ باس لە باوكێك و لە‌ كوڕە (١٠) ساڵانەكەی كە ناوی (بڕوا ئاكۆ رەسووڵ)ە. كە پاڵەوانی فـیلمەكەیە. كە‌ بە قـاجاغی هـاتوونەتە نەرویـج. لە یەكێك لە كامپەكانـدان. مافی پەنابەرییان رەتدەكرێتەوە، پۆلیس باوكەكە دەگرن و سواری ئۆتـۆمبـێلی پـۆلیسی دەكـەن بۆ گـەڕانەوە، منـداڵـەكەی بە گـریـانەوە هـاواردەكات بـاوكە جـێـم مەهـیـڵە. كە پۆلـیس لێی دەپرسن ئەوە كوڕەتە؟ بە نەخـێر كوڕی من نییە وەڵامی پـۆلـیس دەداتەوە. بۆ ئەوەی كوڕەكەی مافی پەنابەری وەربگرێت. ئەم فـیلمە لە نەرویـج و لە دەوڵەتانی ئەوروپـادا نمایـش كـرا و زۆر كەسی هـێنایە گـریان. زیاتر لە (٤٠) خـەڵاتی بەنـرخی بەدەستهـێـنا.  
٦ـ فـیلمی (كـۆچـەری بچكـۆل) هـونەرمەنـد (بەتـین قـوبادی) سینارێوی نووسیوە و بۆ سینەمای دەرهـێناوە، بەرهـەمهـێنانی (محەمەد ئەحـمەدی) یە. وێنە و دیمەنـەكانی ئەم فـیلمە لە ئـێران و توركیـادا گـیراون. لە ساڵی (٢٠١٩) دا بەرهـەمهـێنراوە. بۆ یەكـەم جاریش لە ساڵی (٢٠٢١) دا، لە یەكەمین فـێستیڤاڵی فـیلمی سینەمایی كوردی لە شاری (مۆسكـۆ) لە رووسـیا، لە هـۆڵی سـینەمـایی (ئوكتـۆبـەر) نمایـشكـرا.
لە‌ (كۆچەری بچكـۆل) دوو منداڵی كورد كە بـران، ناویان (یوسف مەحمود عەبدولقادر) و (محەمەد مەحمود عەبـدولقـادر) ە، رۆڵی سـەرەكییان هـەیە.
٧ـ بێجـگە لەو فـیلمانەی كە باسمان كـرد، لە چەنـد فـیلـمێكی سـینەمایی تـری كوردیدا، منـداڵانی كورد رۆڵیـان تێـیانـدا هـەیە. 
PUKmedia رەزا شـوان نەرویـج

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket