riklam

كتێبی نەوشیروان مستەفا ئەمین بیبلۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا بڵاودەکرێتەوە

کوردستان 05:43 PM - 2022-07-04

بە چاودێریی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر- پارێزگاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ 4-7-2022 لەهۆڵی خاك، کتێبخانەی گشتیی سلێمانی مەراسیمێکی رێكخست بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی کتێبی ”نەوشیروان مستەفا ئەمین- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ١٩٧١-٢٠٢١”.

كتێبەكە لە ناوەڕۆكدا  ئاماژەیەكە بە پێڕست و كۆكراوەی سەرجەم كتێب و نوسینەكانی نەوشیروان مستەفا ئەمین لە شار و شاخ  و چەند وتار و نوسینێكی تایبەت لەسەر نەوشیروان مستەفا .

بیبلۆگرافیاكە لە ئامادەكـردنی بوار نوورەدین و جەماوەر ئەحمەدە، پێداچوونەوەی لە لایەن لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفاوە بۆ کراوە، لەدووتوێی 242 لاپەڕەی رەنگاوڕەنگدا چاپ كراوە و ئەمڕۆ لە مەراسیمەكەدا وەك دیاریی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket