riklam

كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ دەکرێتەوە

کوردستان 03:55 PM - 2022-07-02

كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ بە رووی خوێندكاران و توێژەران و ئەكادیمان و نووسەران ئەدیبان كرایەوەو هەمووان دەتوان بۆ دەوڵەمەندكردنی لایەنی زانستی بەكاریبهێنن.

كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ بێجگە لە كۆ بەرهەمەكانی كەپێكهاتووە لە 27 بەرهەم لە بواری بیرەوەری و رۆمان و نۆڤلێت و چیرۆك و كورتە چیرۆك و ئەدەبی منداڵان و وەڕگێڕان، بەزمانی كوردی و عەرەبی، بە دەیان ناونیشانی جۆراو جۆری لە بواری ژانەرەكانی ئەدەب لە پەخشان و شیعر و زمان و فەرەنگ و مێژوو كلتوری لە خۆگرتووە، لە گەڵ رۆژنامەو گۆڤاری زانستی تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتیەكان.

ستافی وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ galawzh.com" پێکدێن لە پ.د. زاهیر لەتیف كەریم و پ.د.نیان نەوشیروان نەوشیروان فواد مەستی و دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا"، لە كاتی كردنەوەی كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ ئاماژەیان بەوەدا، شێوازی خواستن و بەكارهێنانی كتێب و سەرچاوە زانستی و ئەكادیمیەكان بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت و خوازیار دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت لە وێب سایتی galawzh.com دە توانیت سەرچاوە كانی بەدەستبهێنێت لە نزیكترین دەرفەدا وەڵام دەدرێتەوە.

هاوكات ستافی وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ، هاوكاری خوێندكارانی زانكۆ لە بەشەكانی كۆلێژی زمان یاخود ئەدەبیات دەكەن، رێنمای پێویستیان پێشكەش دەكرێت بەتایبەت بۆ باسی دەرچوونی خوێندكارانی بەكالۆریۆس و خوێندكارانی خوێندنی باڵا "ماستەرو دكتۆرا" كە توێژینەوەكانیان تەرخان دەكەن بۆ ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ.

 هاوپەیوەند بەو بوارەوە، كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ لە پێشوازی هەرناوەندێكی ئەكادیمی و رۆشنبیری و فە رهەنگی دەبێت كە كتێبەكانیان پیشَكەش بە كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ بكەن.

 

PUKmedia تایبەیت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket