riklam

گەشتیاری لە ئەڵمانیا دەبووژێتەوە

جیهان 05:15 PM - 2022-07-01

بەهۆی كۆرۆناوە ماوەی سێ ساڵ دەبێت لەوەرزی هاویندا رێژەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ئەڵمانیا گەشت ناكەن ولەماڵەوە دەمێننەوە یان لەناوخۆی وڵاتەكەیاندا گەشت دەكەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی لابرانی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆناو كرانەوەی شوێنە گەشتیارییەكان ودەستپێكردنەوەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی رێژەی گەشتیاران زۆر زیادی كردوە بەجۆرێك كە فڕۆكەخانەكان بەرگەی ناگرن وپڕاوپڕبوون لە گەشتیار، كارمەندانی ناو فڕۆكەخانەكان فریای خزمەت وبەڕێكردنی ئەو هەموو خەڵكە ناكەون.

بۆیە " نانسی فیسەر" وەزیری ناوخۆ" فەرمانی بۆ یەكەكانی پۆلیس دەركردوە كە فریای بارەكە بكەون وهاوكاری فڕۆكەخانەكان بكەن، هەروەها داوایان لەوڵاتە دۆستەكان كردووە بەتایبەتی توركیا كە كارمەندی پسپۆڕیان بۆ بنێرن ولەماوەیە كاری فڕۆكەخانەكان بكەن و گەشتیاران بەڕێبكەن.

PUKmedia  بورهان ئەمین- ئەڵمانیا
سەرچاوە: Bild

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket