riklam

ئاڵوگۆر لەپۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك كرا

کوردستان 02:56 PM - 2022-06-30

بەیانی ئەمڕۆ 30-6-2022، پەرلەمانتار سەباح حەبیب پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق و حەسیبە عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی پەروەردەی كەركوكیان كرد وسوپاسی وستایشی خۆیان بۆ مامۆستا عومەر قادر دەربڕی لەپای ئەو خزمەتەی ماوەی چەند ساڵێكە بە بواری پەروەردەی دەكات.

 سەباح حەبیب پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بە PUKmedia  ی راگەیاند: مامۆستا عومەر قادر ماوەی چەند ساڵیكە خزمەتی لە بواری پەروەردەدا كردووە و خانەنشین كرا، بۆیە بەباشمان زانی ئەمڕۆ لە نزیكەوە دەستخۆشی لێبكەین لە پای كارەكانی هەروەها پیرۆزبایمان لە مامۆستا سامان مەجید بەكر كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لەو پۆستەدا وهیوای سەركەوتنمان بۆ خواست .

لە ئێستادا مامۆستا عومەر قادر خانەنشین دەبێت، ومامۆستا سامان مەجید پۆستی جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوك پڕ دەكاتەوە.

PUKmedia ئازاد شكور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket