riklam

خاتوو شاناز..یەكێتیی هەنگاوی بەرپرسیارانە ونیشتیمانیانە دەنێت

کوردستان 02:23 PM - 2022-06-30

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین، پێشوازی  لە ستاڤرۆس كیریمیس كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان  كرد.

لەو دیدارەدا باس لەدوا پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-6-2022، كۆبوونەوەیەك لەنووسینگەی تایبەتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بیروڕا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكان ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتی یۆنان و هەرێمی كوردستان كرایەوە.

هەر لەمیانەی گفتوگۆكاندا پڕۆسەی سیاسی عیراق و بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو  تاوتوێكرا و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد روئیای یەكێتی لەوبارەیەوە خستەڕو و هاوكات رۆشنایی خستەسەر دۆخی ئێستای هەرێم و باروگوزەرانی هاووڵاتیان، باسی لەوەشكرد كە تەبایی ناو ماڵی كورد و پاراستنی یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان ئەرك و بەرپرسیارێتی سەرجەم لایەنەكانە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەنگاوی بەرپرسیار و نیشتمانانەی ناوە، هەر هەنگاوێكیش لەخزمەت كوردستان و خەڵكەكەیدا بێت پشتیوانی لێدەكات.

هاوكات كونسوڵی گشتی یۆنان هەڵوێستی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدانی هاریكاری زیاتر لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە بوارەكانی گەشتیاری و خوێندنی باڵا و كەلەپووردا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket