riklam

پۆلیسی هەولێر بكوژی ژن و مێردەكە ئاشكرا دەكات

کوردستان 11:40 AM - 2022-06-30

پۆلیسی هەولێر لەبارەی كوژرانی ژن و مێردەكەی گەڕەكی سورپای هەولێر رایگەیاند: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتایەكانمان ئەو كەسەی ژن و مێردەكەی كوشتوە برای ژنەكەیەو هۆكارەكەشی بۆ كێشەیەكی خێزانی دەگەڕێتەوە. 

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
ئەمڕۆ بەیانی ڕێكەوتی (٣٠-٦-٢٠٢٢)، ڕووداوێكی كوشتن لە سنوری شاری هەولێر لە گەڕەكی (صلاح الدین-شەقامی سورچیان) ڕوویداوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا دوو كەس كوژراون كە هاوسەرن بەناوەكانی (زەكەریا ڕوستم جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)، دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتباری بكوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆكارەكەشی بۆ كێشەیەكی خێزانی دەگەڕێتەوە.
ئێستا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە شوێنی ڕووداو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket