riklam
}

كونسوڵی گشتی روسیا ستایشی PUKmedia و المرصد ده‌كات

کوردستان 05:17 PM - 2022-06-29

كونسوڵی گشتی روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان ستایشی هه‌وڵه‌كانی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات له‌گرنگیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتی روسیا، هه‌روه‌ها له‌كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی عیراق له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ.

له‌چوارچێوه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سایتی PUKmedia و كه‌ناڵی المرصد -ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئۆلیك لێڤنین كونسوڵی گشتی كۆماری روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: جێی ده‌ستخۆشییه‌ كه‌ سایتی PUKmedia هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تاكو ئێستا هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی به‌ زمانی روسی بڵاوده‌كاته‌وه‌و گرنگی به‌ هه‌وڵه‌ گه‌رمه‌كانی روسیا ده‌دات، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی المرصد كه‌ له‌چوارچێوه‌ی بابه‌تێكی رۆژانه‌و هه‌فتانه‌دا گرنگی به‌ رووداوه‌كانی روسیا ده‌دات.

وتیشی: پشتیوانی خۆمان بۆ به‌شی روسی سایتی PUKmedia رۆژنامه‌ی المرصد دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و هیوای به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازین، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ روسیا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌میدیای ناوچه‌كه‌داو گرنگی پێدانیان به‌ به‌شه‌كه‌ له‌پیشه‌گه‌ری كاری رۆژنامه‌وانی و ته‌ئكیدیان له‌بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌فدی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،  سوپاسی هه‌ڵوێستی كونسوڵی گشتی كۆماری روسیا-یان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ هه‌موو كات گرنگی به‌ سایتی PUKmedia و كه‌ناڵی المرصد داوه‌و پشتیوانی لێكردون و وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان به‌دیاریی پێشكه‌ش به‌ كۆنسوڵی گشتی كۆماری روسیا كرد.

جێی ئاماژه‌یه‌، سایتی PUKmedia هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌شێكی به‌زمانی روسی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام هه‌واڵ و راپۆرت و بابه‌تی نوێ له‌سه‌ر روسیا بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی  المرصد رۆژانه‌و هه‌فتانه‌ بابه‌تێك به‌ناوی هه‌واڵه‌كانی روسیا بڵاوده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket