riklam

عیراق شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

عیراق 03:34 PM - 2022-06-29

ئەمڕۆ چوار شەممە 29-6-2022 وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق رووی لە زیادبوون كردووە. 

لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند: تاقیگە پزیشكییەكان لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا دوو هەزار و 538 حاڵەتی كۆرۆنایان لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق  تۆماركردووە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو:  675 حاڵەت چارەسەریان بۆ كراوە، هاوكات دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی عیراق شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنای راگەیاند. 

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket