riklam

ئەمریكا مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك بە هاووڵاتیان دەدات

جیهان 05:36 PM - 2022-06-24

بەهۆی  گەڕانەوە بۆ دەستور دادگای باڵای ئەمریکا رایگەیاند، مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەک لە شوێنە گشتییەکان بە ھەموو کەس دەدات.

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمریکا بە گەڕانەوە بۆ دەستور رایگەیاند: مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەک لە شوێنە گشتییەکان بە ھەموو کەس دەدرێت، ئەو بڕیارەش کاریگەری گەورەی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی توندوتیژی لە شارەکانی ئەمریکا، بە تایبەتی کە لە ماوەی رابردوودا رووداوەکانی تەقەکردن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد بوو.

هاوكات ئەو بڕیارەی دادگا یاسایەک لە ویلایەتی نیویۆرکیش ھەڵدەوەشێنێتەوە کە بۆ زیاتر لە سەدەیەک دەگەڕێتەوە و دەبوو ئەو کەسەی چەکی پێیە لە شوێنە گشتییەکان ھۆکارێکی گونجاوی ھەبێت.

هەروەها چەند سەعاتێکیش دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا، ئەنجومەنی پیران پڕۆژەیاسایەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پەسەند کرد،  پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی پیران بە دەنگی ٦٥ ئەندامی ئەنجومەنەکە کە ١٥یان کۆماری بوون بەرامبەر ٣٣ دەنگی ناڕازیی پەسەند کراوە، بڕیاریشە دواتر پڕۆژە بڕیارەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند بکرێت، بەڵام ھێشتا پەسەند کردنی ئەو پڕۆژ بڕیارە کەمترە لەو رێکارانەی کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردنەوەی رووداوەکانی تەقەکردن.

بە پێی پڕۆژەیاساکە، کۆت و بەند لەسەر ھەڵگرتنی چەک دادەنرێت و چەندین ملیار دۆلاریش بۆ پاراستنی ئاسایشی خوێندنگەکان و کارکردن بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەڕێی کەرتی تەندروستی ھزرییەوە تەرخان دەکرێت.  

"جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکاش لەسەر ھەردوو بڕیارەکە ھاتۆتە قسە و پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پیران کردووە و رایگەیاند، ئەو بڕیارە ھاوکار دەبێت لە پاراستنی زیاتری منداڵان و خوێندنگەکان و داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد بە خێرایی پەسەندی بکات بۆئەوەی ئیمزای لەسەر بکات و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڵام "بایدن" ئیدانەی بڕیارەکەی دادگای باڵای کردووە و دەڵێت بێھیوای کردووە، چونکە پێچەوانەی دەستورە و ھەمووان بێزار دەکات.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket