riklam

وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

کوردستان 10:48 AM - 2022-06-23

دوابەدوای سەردانی وەفدی ئەمنی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی دیدار و كۆبوونەوە، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگهێشتی رەسمی وەزارەتی بەرگری عیراق، ئەمڕۆ 23-6-2022 وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەردوو جێگرانی سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان، بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی گشتی، گەیشتنە بەغدا.
وەفدەكە لەفڕۆكەخانەی نێودەڵەتی بەغدا، لەلایەن فەریق روكن حامد سەرۆكی ئەركانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پێشوازیان لێ كرا وا بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوودا، لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی بەرگری عیراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket