}

سلێمانی.. رێكاری نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆلێرا ده‌گیرێته‌به‌ر

کوردستان 09:16 AM - 2022-06-23

له‌ته‌واوی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و رشانه‌وه‌ .

 ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌، به‌مه‌به‌ستی میكانیزمێكی گونجاو بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه‌ محه‌مه‌د عه‌لی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمه‌ندان به‌یاوه‌ری وه‌فدێك له‌به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و وه‌له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی له‌به‌شه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و تاقیگه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ ، مه‌ڵبه‌ندی (24) سه‌عاتی عه‌ربه‌ت) یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ته‌ندروستی  كۆبونه‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی میكانیزمێكی گونجاو بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌و ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕوو به‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون وڕشانه‌وه‌ له‌پارێزگای سلێمانی.

پاشان به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری و لێپرسراوان به‌شه‌كانی ناونه‌خۆشخانه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌  داوای لێكردن كه‌ هه‌موو پزیشكان له‌ هه‌موو به‌شه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك پرۆتۆكۆڵ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ن و ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی كه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(who) دانروه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی گشتاندنیان پێكردوه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان و  له‌سه‌ر هه‌مان پرۆتۆكۆڵ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت .

PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket