}

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 09:01 AM - 2022-06-23

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو پرس بكات.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان بۆ دوو ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌....

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان و ته‌واونه‌كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ واده‌ی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (٦٦) له‌ په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئه‌لكترۆنی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌كان ژماره‌ (٧٨)ی ساڵی ٢٠١٢ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket