riklam

لەهەرێم پرۆژەی بیمەی تەندروستی ئامادە دەکرێت

کوردستان 07:40 PM - 2022-06-22

لەهەرێم پڕۆژە یاسای بیمەی تەندروستیی ئامادە کراوە ، دوای دەرکردنی پڕۆژەکە، لە کاتی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکیدا سوودێکی زۆری بۆ ھاووڵاتییان دەبێت.

 

لەم بارەیەوە د. ڕۆژان سلێڤانەیی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ''چاکسازی لە کەرتی تەندروستی بەردەوامە و بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی چەندین پڕۆژە ئامادە دەکرێن، چونکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ڕێگەی دەرکردنی یاساوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی بکات، یەکێک لەو پڕۆژانە بیمەی تەندروستییە.''

 

وتیشی : ''، پڕۆژەی بیمەی تەندروستیی ئامادە کراوە و بڕیارە پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات و لەوێشەوە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.''

 

ئاماژەی بە وەشکرد: ''بیمەی تەندروستی یەکێکە لەو پڕۆژانەی زۆرترین سوودی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە سیستەمێکی پێشکەوتوی جیھانیە و کاتێک نەخۆش پێویستی بە چارەسەر بێت، ئەگەر بیمەی ھەبێت ئەوە بە شێوەیەکی ئاسان و بەمادەیەکی کەم چارەسەر دەکرێت.

 

PUKmedia بیلال بارزان/هه ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket