riklam

حكومەت داوا دەكات ھاوكاری زیاتری دەزگاكانی راگەیاندن بكرێت

کوردستان 07:34 PM - 2022-06-22

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری كاراكردنی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە ھەرێمی كوردستان ژمارە 11 ساڵی 2013 كرد، ئەویش لە رێگای دەركردنی رێنمایی ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاساكە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سیستماتیك، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست، بە رۆژنامەنووسان و ھاووڵاتیان رێك بخرێتەوە.

سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە دیدارەكەی لە گەڵ دەزگاكانی راگەیاندنی كوردستاندا و لەمبارەیەوە وەزارەت و بەرپرسانی حكومەتی راسپارد، ھاوكاری زیاتری دەزگاكانی راگەیاندن بكەن.

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان داواشی كرد ئاسانكاری پێویست پێشكەش بە دەزگاكانی راگەیاندن بكرێت و زیاتر زانیاری و ڕوونكردنەوە دەربارەی كار وچالاكییەكانی حكومەت بە دەزگاكانی راگەیاندن و رای گشتی كوردستان بگەیەنن، ئەمەش بەشێكە لە كارنامەی حكومەت لە ڕووی شەفافیەت و ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەكانی سكچوونی توند و پەتای كۆلێرا كرا و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی راپۆرتێكی بەرفراوانی دەربارەی رێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی خستەڕوو.

ھەر لە كۆبوونەوەكەدا لەلایەن كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، دەرەنجامی بڕیاری كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە كێشەی بەنزین خرایەڕوو، سەرۆك وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ كاركردنیان بۆ دابەزاندن و كۆنترۆڵكردنی نرخی سووتەمەنی و پاراستنی كوالێتییەكەی و راشیسپاردن كە بەردەوامبن لە سەر ئەو رێكارانە بۆ زیادكردنی بەرھەمھێنانی ناوخۆ و كۆنترۆلكردنی نرخی سووتەمەنی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket