}

قوباد تاڵه‌بانی: هێشتا دره‌نگ نیه‌ ژینگه‌ بپارێزین

کوردستان 09:58 PM - 2022-06-19

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ساڵانێكه‌ كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا له‌سه‌ر كوردستان و عێراق ده‌ركه‌وتووه‌. سامانی ئاو ڕوو له‌ كه‌مبوونه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌ڵام هێشتا دره‌نگ نییه‌ و ده‌توانین چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌كێشه‌ ژینگه‌ییه‌كان بكه‌ین و خه‌می سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانمان بخۆین به‌مه‌رجێك ئه‌م باسه‌ بكه‌ینه‌ خه‌مێكی نیشتمانیی.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوی پارێزه‌رانی ئاو و رۆژنامه‌نووسی به‌توانا و شاره‌زا له‌ بواری ژینگه‌ كاك خالید سلێمان كۆبوومه‌وه‌و پێكه‌وه‌ كێشه‌كانمان تاوتوێ كرد و چاره‌سه‌ره‌كانیشمان خسته‌روو. ئه‌ركی ھه‌موومانه‌ ژینگه‌ جوانه‌كه‌مان بپارێزین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket