}

زیاتر لە نیوەی فەرەنسییەکان بەشداری هەڵبژاردن ناکەن

جیهان 07:29 PM - 2022-06-19

ئەمڕۆ یەک شەممە 19ی حوزەیران،فەڕەنسیەکان ڕووئەکەنەوە سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان لە پەرلەمان.

 

رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو12ی ئەم مانگە،خولی یەکەم کۆتاییهات بە سەرکەوتنی لیستی (پێکەوە)لیستی هاوپەیمانی سەرۆکایەتی ،بەڕێژەیەکی زۆرکەم لەگەڵ لیستی یەکییەتی نوێی میللی ئیکۆلۆژی سۆشیال،لیستی یەکگرتووی چەپەکان بەسەرۆکایەتی جانلیوک میلانشۆن ،ڕێژەی لە٪25،75 بۆلیستی سەرۆکایەتی ولە٪25،66بۆ لیستی یەکییەتی چەپەکان خولی دووەم کۆتاییهات .

 

سێهەمین لیستیش کە توانی بگاتە خولی دووەمەوە لیستی گرتبوونەوەی نیشتمانیە بەسەرۆکایەتی مارین لوپێن بوو بە ڕیژەی لە٪18،68ا،شایەنی باسە هەموولیستوفراکسیونێک پێوویستە ڕێژەی لە٪12،5کەمترنەهێنێت بۆئەوەی بچێتە خولی دووەمووکۆتاییەوە ،لەخولی یەکەمدا لە کۆی نزیکەی 20لیست تەنها 3 لیست مایەوە بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەم و کۆتاییدا.

 

جێی ئاماژەیە کە لە خولی یەکەمدا بەڕێژەی لە٪52،49 فەڕەنسیەکان نەچوون بۆدەنگدان،بۆیە ئەوسێ لیستەی کە کێبڕکێ ئەکەن لەخولی دووەمدا،لەماوەی ڕۆژانی ڕابوردوودا لەنێوان خولی یەکەمودووەمدا هەوڵەکانیان چڕکردەوە  بۆئەوەی ئەوانەی نەهاتبوون بۆدەنگدان لەخولی یەکەمدا،هانبدرێن بۆبەشداریکردن  لە خولی دووەمدا .

 

رێژەی دەنگدان بۆ خولی دووەم لە سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە19ی ئەم مانگە گەیشتە لە ٪18،99بەرامبەر بە ڕێژەی بەشداربوون لە دەنگدان لە خولی یەکەم بەرێژەی لە٪18،43 واتە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تەنها لە٪00،56 بەبەراوورد لەگەڵ خولی یەکمدا،هەروەها رێژەی بەشداربووان بۆ دەنگدان لەسەعات 5ی ئێوارەدا گەیشتە تەنها لە٪  38.11کەمێک کەمترلەخولی دووەم بەشداریدەنگدانکراوە .

 

ڕێژەی گشتی بەشدارینەکردن فەڕەنسیەکان بۆ دەنگدان لە خولی دووەمدا گەیشتە لە ٪54 بەبەراوود لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017دا رێژەی بەژدارینەکردن گەیشتە لە٪57،36 بەمپێیەشبێت ڕێژەی بەشداریکردن بەنزیکەی لە٪4لەهەڵچووندایە .

 

بنکەی دەنگدان لە سەعات 6ی ئێوارە لە شاروشارۆچکە وگووندەکاندا دائەخرێت ولە سەعات 7ئێوارە بۆشارە مامناوەندیەکان دائەخرێت ولە سەعات 8ی ئێوارە بۆشارەگەورەکان وەک پاریس ومارسیلییاوبۆردۆو توولوزولییون وستراسبورگ وئەوانیترسندوقی دەنگدان دائەخرێت ویەکەمین سەرئەنجامەسەرەتاییەکان لە ڕاگەیاندا ڕائەگەیەنرێت .

 

ئەم ئێوارەیە سەعات 8بەکاتی پاریس وسەعات 9بەکاتی هەولێر،سەرئەنجامە سەرەتاییەکان ئاشکرائەبێت ،بەپێی هەمووڕاپرسییەکان واپێدەچێت کە لیستی یەکییەتی چەپەکان زۆرنزیک ئەبێت لە لیستی پێکەوەی سەرۆکایەتییەوە ،ڕەنگە سەرۆک ماکرۆن کەمێک لە پێشەوەبێت بەڵام نەتوانێت زۆریینەی تەواوبەدەستبهێنێت پێویستی بە بەشداریکردنی فراکسیونەکانی تربێت بۆئەوەی زۆریینە تەواوکات واتە 298کورسی ،لیستی یەکیەتی چەپەکانیش ئەبێتە هێزی یەکەم وسەرەکی ئۆپۆزیسیون لە پەرلەمان وڕەنگە نەتوانێت پۆستی سەرۆکی حکومەت وەربگرێت کە هیوایان زۆرە بۆ وەرگرتنی ئەوپۆستە ،خۆ ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵکشاندابێت ڕەنگە لیستی یەکییەتی نوێی میللی ئیکۆلۆژی وسۆشیال زۆرینە بەدەستبهێنێت و جانلیوک میلانشۆن ببێتە سەرۆکی حکومەت و شێوازی حوکمڕانی هاوبەش بێتەئاراوە .

 

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەڕەنسا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket