riklam

عەلاوی: ناردنی 200 ملیارەكەی هەرێم بەردەوام نابێت

کوردستان 06:01 PM - 2022-06-18

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی فیدڕاڵ ئەمڕۆ شەممە جەختیكردەوە بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی (نەوتی هەرێمی كوردستان سامانی ئێمەیە) هەرچەند هەرێمی كوردستان بەم وتەیەم دڵگران دەبن.

 

 عەلاوی لەوتەیەكدا لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆڕبەندی وزە راشیگەیاند بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی كە باسی لە بێبنەمایی یاسای نەوت وگازی هەرێمی كوردستان كردووە، رێگەنادات چیتر حكومەتی ناوەند بەشێك لەو بڕە پارەیەی كە لەبودجەی گشتی ساڵی داهاتوو لەپشكی هەرێمی كوردستانە رەوانە بكات.

 

عەلاوی هەروەها لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەم پرسە لەمیانی گفتوگۆیەكی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند، بەپێی ئەو بڕگانەی كە لەبودجەی ساڵانی پێشوودا هەیە، بەڕێژەی لە 12% لە بودجەی گشتی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان كرابوو، ئەویش بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان سەرجەمی ئەو داهاتە نەوتییانەی كە لەهەناردەكردنی نەوت دەستیاندەكەوت رەوانەی بەغدای بكات، بەڵام لەراستیدا ئەو رێككەوتنە جێبەجێ نەكراو لەبری ئەوە چەندین رێككەوتننامەی كاتی لەنێوان بەغداو هەولێردا ئەنجامدرا كەبەپێی رێككەوتنەكان مانگانەو بەشێوەیەكی نارێكخراو  (200) ملیار دینار (138 ملیۆن دۆلار) رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام ناردنی ئەو پارەیە هەروا بەردەوام نابێت.

 

عەلاوی راشیگەیاند: ئەركی من جێبەجێكردنی یاسایە نەك پێشێلكردنی، لەبودجەی ساڵی 2021دا مەرجێك هەیە كەبەڕوونی دەڵێت دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت یان سەرجەم بڕی نەوتی هەناردەكراو ڕەوانەی كۆمپانیای سۆمۆ بكات یاخود بڕی پارەكەی، ئەوەش روویاننەدا بۆیە ناردنی پارە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك شایستە داراییەكانی لەبودجەی گشتی بەردەوام نابێت.

 

هەروەها وتی، ئەگەر سۆمۆ ئاگاردامان بكاتەوە كە هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی دەستنەكەوت، وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵیش هیچ بەڵگەیەكی یاسایی نەدۆزێتەوە لەبارەی خاوەندارێتی ئەو نەوتە، ئەمەش بەواتای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم نەوتە بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیبەسەردا گیراوەو بەرهەم دەهێنرێت و بەنایاساییش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكرێت، ئەوەش  بەگوێری لێكدانەوەی دادگای فیدڕاڵی كە لەسەر ئاستی فیدڕاڵی بە بەرزترین دەسەڵاتی یاسایی دادەنرێت.

 

راشیگەیاند: پێشووتر كە پارەمان بۆ هەرێمی كوردستان دەنارد باسی ئەوەمان دەكرد كە ئەم رێككەوتنە لەسەر بنەمای ئەوەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان مافی ئەوەی هەیە نەوت دەربهێنێت، ئینجا چ رازی بین یان رازی نەبین بە گرێبەستە نەوتییەكان و گرێبەستەكانی بەشداری كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لەكوردستان، بەڵام لەرابردوودا ئەم پرسە نەوروژێنرابوو، بەڵام لەئێستادا كێشەی خاوەندارێتی كێڵگە نەوتییەكان لەهەرێم سەریهەڵداوە، بۆیە ئەگەر شایستە داراییەكانیان لەناو بودجەدا جێگیر بكەین ئینجا بەهەر رێژەیەك بێت، هەرگیز ئەمەش چارەسەری لایەنی دووەمی هاوكێشەكە ناكات، وەك ئەوەی لەواقیعدا لایەنی دووەم هەر نەبێت، لەڕابردوودا دانێدانانێكی راشكاوانە هەبوو كەئەم نەوتە هی هەرێمی كوردستانە، بەڵام لەئێستادا مافی مامەڵەكردنیان بەم نەوتە نەماوە، ئەو نەوتە هی ئێمەیە.

 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket