riklam

توندوتیژی دژی ژنان.. هۆكارو بەربەستەكان و هەوڵەكان بۆ رووبەڕبوونەوەی

کوردستان 08:26 PM - 2022-06-16

چالاكوانان و ژنانی میدیاكار ئەو هۆكارانە دەستنیشاندەكەن كەبەهۆیەوە توندوتیژییەكان لەدژی ژنان لەهەرێمی كوردستان و عیراق زیادیانكردوەو هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنن لەپشتیوانیكردنی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی حاڵەتەكانی توندوتیژی لەدژی ژنان.

 

زیادبوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی كوردستان و عیراق 

 

لەو بارەیەوە هەنا ریاز میدیاكارو ژنە چالاكوان لەلێدوانێكدا بۆ PUKmediaرایگەیاند: ئامارە ناڕەسمییەكان كەبەمدواییانە بڵاوكراونەتەوە، ئاماژەیداوە كە حاڵەتەكانی توندوتیژی دژی ژنان لەعیراق بەگشتی و لەهەرێمی كوردستان بەتایبەتی رووی لەهەڵشكان كردوە.

 

هەنا راشیگەیاندوە ئەوەی جێی سەرنجە ئەو حاڵەتە توندوتیژییانە لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كۆمەڵگەو چالاكوانان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەمافی ژنانەوە بەرهەڵستی دەكرێت، هەروەها روووبەڕووی ئەو توندوتیژییانەش دەبنەوە كە دەكرێتە سەر خێزان و مناڵان و ژنان، ئاماژەیدا لەهەرێمی كوردستان جیاوازییەك لەبارەی ئەم پرسەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە راستەوخۆ گرنگی بەم كێشەیە دراوە.

 

دەبێت ستایشی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی بكرێت 

 

هەنا ریاز لەمیانی لێدوانەكەیدا ستایشی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی جێگیر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لەبواری مافی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان و هەروەها هەوڵەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و هەوڵی راستەوخۆیان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای توندوتیژی خێزانی كەلەساڵی 2011 بڕیاری لەسەر درابوو.

 

بەڵام پێچەوانەی ئەوەی لەهەرێمی كوردستان هەیە، ژنە چالاكوان هەنا ریاز رەخنەی لەوە گرت كە ئەنجومەنی نوێنەران یاسای توندوتیژی دژی ژنان و مناڵانی پەسەند نەكردوەو یاساكە تا ئێستاش لەشوێنی خۆیدا دەخوولێتەوەو چەند ساڵێكیشە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەرزنەكراوەتەوە، چەندین ساڵیشە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان و مافپەروەران هاواری ئەوە دەكەن یاساكە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەرزبكرێتەوەو پەسەند بكرێت.

 

هەنا ئاماژەی بەوەشدا كە هەندێك كات بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە سەر ژنان خۆیان و خۆیان لەبەشێكی ئەم توندوتیژییەدا بەشدار دەبن و هاوبەشێكی كاریگەریش دەبن دژ بەخۆیان چونكە بەشێكی زۆریان هۆشیارییەكی تەواویان نییەو ملكەچی دۆخەكە بوون، هەروەها لایەنەپەیوەندیدارەكانیش وەك ئەوەی سەركردەی كۆمەڵگەن لەپیاوانی ئایینی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان و میدیاكاران بەرپرسیارێتیان دەكەوێتە ئەستۆ.

 

دیاردەكە ڕوو لەهەڵكشانە!

 

لای خۆشیەوە ژنە چالاكوانێك باسی لەوەكرد كە توندوتیژی دژ بەژنان لەهەرێمی كوردستان و عیراق رووی لەهەڵكشانە.

 

ئاڵا كەمال چالاكوانی بواری ژنان بە PUKmedia ی راگەیاند: توندوتیژی دژ بەژنان رووی لەهەڵكشانە بەتایبەتی لەكاتێكد كە دۆخی سیاسی لەهەرێمی كوردستان و عیراقدا ناسەقامگیر دەبێت.

 

ئاڵا كەمال ئەو هۆكارە سەرەكییانەشی روونكردەوە كە دەبنە بەربەست لەبەردەم هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەنێویاندا ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و سەرقاڵبوونی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان و دادوەری لەنەگەیشتنیان بەوەی كە نەتوانن بگەنە خاڵێك ئامانجەكان لە لەراگرتنی توندوتیژی دژ بەژنان دیاری بكەن، بەوەش بۆشاییە یاساییەكە لەناو كۆمەڵگەدا دەمێنێتەوەو دەسەڵاتی دادوەریش ناتوانێت رێكاری یاسایی بۆ راگرتن و بەدواداچوون و چاودێریكردنی ئەوانەی توندوتیژی لەدژی ژنان ئەنجام دەدەن بگرێتەبەر.

 

جەختیشیكردەوە كە ژنان لەبەرامبەر خۆیاندا كەمتەرخەم نەبوون و تەنها گوناهباریش نین ، ئەوەی هەیە كە دەیانەوێت لەسەقامگیری خێزاندا بەشدار بن و ببنە توێژێك كە بڕیار لەدەست خۆیاندا نەبێت، وەك ئەوەی نەتوانن خوێندن تەواو بكەن و بگەن بەو پێگەیەی كەخەونی پێوە دەبینن و لەبریان كەسانی تر بڕیار لەسەر چارەنووسی ژیانیان بدات.

 

روونیشیكردەوە لەبڕیاردەرانیان خێزانن، وەك براو باوك و مێرد، وایلێهاتووە هەمووان بڕیار لەسەر چارەنووسی ژنان بدەن تەنها ژنان خۆیان نەبێت، تەنانەت یاساش وایلێهاتووە لەپاڵ پیاودا بێت و پشتگیری لەپیاو لەدژی ژنان بكات و دەسەڵات بداتە پیاو نەك ژن.

 

جگەلەوەش هەیە كە مادە یاساییەكان لەدژی ژنان بەكاردەهێنێت و رێكخراوەكان و چالاكوانانی ژنانیش ناتوانن ئەو توندوتیژییە لەدژی ژنان رابگرن بەهۆكاری خراپی دۆخی ئابووری و كە وایكرد كەئەم رێكخراوانە ببنە بەشێك لەسیستەمەكە و تووشی ئیفلیجی ببن كاتێك هەوڵبدەن هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوە بەڕێوەبەرن، چونكە ئەو هەڵمەتانە پێویستییان بەتوانای دارایی و مادی و سەرچاوەی مرۆیی  هەیە.

 

هاوكات ئەو ژنە چالاكوانە ستایشی ئەو ژنانەی لەهەرێمی كوردستان كرد كە توانیویانە بگەنە پۆستی گرنگ، وەك سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و بەڕێوبەری گەشتوگوزارو وەبەرهێنان، سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و رێگرییانەی لەپێشیانە، هەروەها رۆڵی ئەو ژنانەشی بەرز نرخاند كەلەشاری هەڵەبجە هەیانە، قائمقامیەتی شارەكەو زانكۆكەی و شارەوانییەكەی لەلایەن چەند ژنێكی بەتواناوە بەڕێوە دەبرێن.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket