riklam

دەرباز کۆسرەت: یەکێتی پێداگرە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی

کوردستان 03:49 PM - 2022-06-16

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-6-2022 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە خاتوو ئەلینە ئێڵ رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا کە خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کردو هیوای خواست رۆڵی ئیجابی بگێڕێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

دۆخی عیراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عیراقی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو و جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کردەوە.

دەرباز کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو و رایگەیاند کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێداگرە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی عیراقی، کە سەرجەم هێز و لایەنەکان بەشداربن و بنەمای پێکهێنانی حکومەتەکە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بێ بە عیراقییەکان.


دەرباز کۆسرەت رەسول وتیشی وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتاوە رامانگەیاندووە کە دەمانەوێت کورد بە وەرەقەیەکی هاوبەشی کوردستانی بەشداری بکات لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و هەموومان پێکەوە داکۆکی بکەین لە مافە دەستووری و نەتەوەییەکانمان.

کۆتا تەوەری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دەرباز کۆسرەت رەسول و باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق گفتوگۆی وردی بابەتەکانیان کردو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.

 

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket