سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی ئۆكرانیا ده‌كات
جیهان 02:26 PM - 2022-06-16
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره چوارشه‌ممه15ی ئه‌م مانگه، ئیمانۆئێل ماكرۆن گه‌یشته ڕۆمانیا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌و وڵاته كه له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ بۆ چاودێری سنووره‌كانی ئه‌وروپا له ئه‌گه‌ری ده‌ستدرێژی ڕوسیا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دامه‌زراوون له بازگه‌ی سه‌ربازی میهاییل كۆگالیسوانو، له‌لایه‌ن كڵاویز لۆهانیز سه‌رۆكی ڕۆمانیاوه پێشوازیلێكرا، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی حوزه‌یران به یاوه‌ری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌گاته كێیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا.
هه‌ر له سه‌ربازگه‌ی میهاییل ،سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ماوه‌یه‌كی دوروودرێژ چاویكه‌وه‌ت به سه‌رۆك كڵاوزسه‌رۆكی ڕۆمانیا ،هه‌ردووسه‌رۆك خۆشحاڵبوون به هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتی فه‌رنسا وڕۆمانیا له هه‌مووبواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری سه‌قامگیریوئاسایشدا،سه‌رۆكی ڕۆمانیا ستایشی ڕۆڵی به‌رچاوی فه‌ڕه‌نسای به‌رز ڕاگرت له هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دیبلۆماسیانه له‌نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیادا ،هه‌ردوو سه‌رۆك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا شه‌نوكه‌وی زۆر بابه‌تیان كرد كه تایبه‌ته به دیبلۆماسیه‌تی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ڕیكه‌وتنامه‌ی شه‌نگان(شه‌نگڵ)، هه‌روه‌ها باسیان له خۆسازدان وخۆئاماده‌كردنكرد بۆ لوتكه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاو باڵكان و داخوازی ئۆكرانیا بۆ بوون به‌ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا ،كه وابڕیاره ئه‌و لووتكه‌یه ڕۆژانی 23 و 24 ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌رهه‌مان ڕۆژ ماكرۆن ، گه‌یشته وڵاتی مۆلداڤی و چاوی به خاتوو ماییا ساندوو سه‌رۆكی مۆلداڤید كه‌وت، پاش گه‌ڕانێكی مه‌یدانی له‌ناو شه‌قامه‌كانی چیشینیۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ،هه‌ردوو سه‌رۆك به‌تێروته‌سه‌لی باسی بارودۆخی شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیایان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن پشتگیری فه‌ڕه‌نسای بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی كه به بچووكترین وڵاته له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باسیان له حه‌ز و ئاره‌زووی مۆلداڤیان بۆ بوون به‌ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا كرد، كه وابڕیاره باسی لێوه بكرێت لووتكه‌ی ئه‌وروپادا كه وابڕیاره له23و 24 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕیوه‌بچێت.
دوای 113ڕۆژ له‌شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیادا، ماكرۆن به‌یاوه‌ری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا سشۆلزودراگهی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا وكڵاوز لۆهاننیس سه‌رۆكی ڕۆمانیا ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئه‌م مانگه گه‌یشتنه شاری ئیرپینی ئۆكرانیا، ئه‌وشاره‌ی تاوانی جه‌نگی تێدا ئه‌نجامدراوه .
شایه‌نی باسه كه ماكرۆن و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ،دوێنێ شه‌وبه‌شه‌مه‌نه‌فه‌ر له‌ڕێگای ئاسنه‌وه گه‌یشتنه شاری ئیرپینی ئۆكرانیا.
ماكرۆن له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا له نزیكه‌وه چاوی به شوێنی بۆمباردمانی هێزه ئاسمانیه‌كانی ڕوسیا كه‌وت له‌وشاره‌دا ، وا بڕیاریشه كه ئه‌مڕۆ پاشنیوه‌ڕۆ، به‌یاوه‌ری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاوسه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیاوسه‌رۆكی ڕۆمانیا ، بگاته كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا وچاوی بكه‌وێت به سه‌رۆكی ئۆكرانیا وپاشان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا تیشك ده‌خاته سه‌رمه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه.
PUKmedia حه‌مه عوسمان -فه‌ڕه‌نسا
س/میدییاكان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26