}

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ عه‌بدولڕه‌زاق بیمار كۆیی ده‌كات

پرسەنامە 01:57 PM - 2022-06-15

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر مامۆستا عه‌بدولڕه‌زاق بیمار كۆیی، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
به‌رێزان خێزان و خانه‌واده‌ی نوسه‌ر و شاعیری كۆچكردوو (مامۆستا عه‌بدولڕه‌زاق بیمار كۆیی )
به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌بدولڕه‌زاق بیمار غه‌مبار و دڵگران بووم. له‌ دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم. له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم روحی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و سه‌بوریش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی ببه‌خشێت.
قوباد تاڵه‌بانی
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال 
٢٠٢٢/٦/١٥
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket