riklam

كاتی سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سعودیە رادەگەیەنرێت

جیهان 09:02 PM - 2022-06-14

ئەمڕۆ سێ شەممە سعودیە رایگەیاند، كە جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەسەر بانگهێشتی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە بەنیازە رۆژانی 15و 16 ی مانگی تەموزی 2022 سەردانی ریاز بكات.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دیوانی پادشایی كە ئاژانسی هەواڵەكانی سعودیە بڵاویكردۆتەوە: باس لەوەشكراوە كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەسەر بانگهێشتی شا سەلمان عەبدولعەزیز ئال سعود پادشای سعودیە رۆژانی 15و 16ی تەموزی داهاتوو سەردانی ریاز دەكات، مەبەستی سەردانەكەش پتەوكردنی پەیوەندییە مێژووییە دوولایەنەكان و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتی سعودیەو ئەمریكاو پەرۆشی هەر دوو وڵات لەپێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەسەرجەم سێكتەرەكاندا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە: بایدن لەكاتی سەردانەكەیدا چاوی بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود و شازادە موحەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز جێنشینی وڵات و جێگری ئەنجومەنی وەزیران دەكەوێت و گفتوگۆ لەبارەی هاریكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو ئاڵنگارییانە دەكرێت كە رووبەڕووی ناوچەكەو جیهان دەبنەوە.

بەپێی خشتەی سەردانەكە، سەرۆكی ئەمریكا لەدووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی سعودیە ئامادەی لوتكەی هاوبەش دەبێت كەلەلایەن پادشای سعودیەوە بانگهێشتی بۆ كراوە و بەئامادەبوونی سەرانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوو پادشای ئۆردن و سەرۆكی میسر و سەرۆك وەزیرانی عیراق لەڕۆژی 16 تەمووزی ساڵی 2022.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket