حاڵه‌ته‌كانی ئاوڵه‌ی مه‌یمون له‌فه‌ره‌نسا به‌رزده‌بێته‌وه
جیهان 07:35 PM - 2022-06-04
به‌رپرسانی ته‌ندروستی فه‌ڕه‌نسا دوێنێ هه‌ینی رایانگه‌یاند، 51 حاڵه‌تی توشبوون به‌ئاوڵه‌ی مه‌یمون دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دڵنیایی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه، یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له‌مانگی مایسی رابردوو راگه‌یه‌نراو تا ئێستاش كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته دڵنیاكان گه‌یشتۆته 33 حاڵه‌ت.
هه‌ر دوێنێ هه‌ینی سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزی له‌ئه‌مریكا بڵاویكردبوه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستییانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان زیاتر له 700 حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یمون تۆمار كراوه كه‌له‌نێویاندا 21 حاڵه‌تیان له‌ئه‌مریكایه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندبوو سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی روویانداوه له‌نێو پیاواندا بوه‌و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 22 و 63 ساڵاندایه‌و یه‌كێك له‌توشبووه‌كانیش كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه كردویه‌تی، ئاوڵه‌ی مه‌یمون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسیی ده‌گمه‌نه‌و له‌ناو ئاژه‌ڵدا سه‌رهه‌ڵده‌داو له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوزارێته‌وه، ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌مرۆڤی توشبوودا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌یه كه كه‌سانی توشبوو به‌ئاوڵه‌ی ئاسایی تووشی ده‌بێت به‌ڵام به‌پله‌یه‌كی كه‌متر.
به‌شێك له‌نه‌خۆشه‌كان پێشئه‌وه‌ی برین له‌سه‌ر پێسته‌كانیان بێت، هه‌ڵاوسان له‌گرێ لیمفاوییه‌كانیاندا دروست ده‌بێت و به‌و نیشانه‌یه‌ش ده‌توانرێت ئاوڵه‌ی مه‌یمون له‌نه‌خۆشییه هاوشێوه‌كانی جیابكرێته‌وه، له‌ئێستاشدا هیچ چاره‌سه‌رێك یاخود ڤاكسینێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ڤایرۆسه‌كه له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤاكسینی دژ به‌ئاووڵه هه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا سه‌لمێنراوه كه ده‌توانرێت خۆپارێزی له‌ئاوڵه‌ی مه‌یمونی پێبكرێت.
بۆ یه‌كه‌مین جاریش ئاوڵه‌ی مه‌یمون له‌كۆماری كۆنگۆی دیموكرات له‌ساڵی 1970 دۆزرایه‌وه‌و له‌و كاته‌شه‌وه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه له‌ناوچه گوندنشینه‌كان له‌دارستانی ماتیره له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی رووباری كۆنگۆ و رۆژئاوای ئه‌فریقیا بڵاوده‌بێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردووش بریجیت بورغینیون وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندبوو به‌رپرسانی ته‌ندروستی پێشبینی ناكه‌ن نه‌خۆشییه‌كه بڵاوببێته‌وه‌و بڕێكی باشی ڤاكسینی عه‌مباركراویان له‌وڵاتدا هه‌یه.
فه‌ڕه‌نساش ئامۆژگاری داوه‌ته پێگه‌یشتووان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆیان بكوتن.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26