riklam

كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەبارەی تای خوێنبەربوون دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان

کوردستان 11:15 AM - 2022-05-14

كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان راشیدەگەیەنێت: چەند ئاژەڵێك بەهۆی هەبوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشكی كوشتارگەكەوە پێش سەربڕینیان رەتكراوەتەوەو داواش لەهاووڵاتیان كە  بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادەو شەقامەكان مەكڕن. 
كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەبارەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و رایگەیاند: دڵنیابن هەتا لەكوشتارگەی نوێی سلێمانی و سەرجەم كوشتارگەكانی كوردستان، ناهێڵین ئەم پەتا نەگریسەی (تای خوێنبەربوون) روو لێرە بكات و ئێمە لەهێڵی یەكەمی بەرگریەكی تۆكمەو توندوتۆڵ دەبین بۆ پێشگیری لەم پەتایە.
دەشڵێت: تكایە هاووڵاتیان هاوكارمان بن و بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادەو شەقامەكان مەكڕن كە پشكنینی بۆ نەكراوەو تەنها خوا دەزانێ كە چیەو چۆنە.
باسی لەوەشكردوە كە چەند ئاژەڵێك لەكوشتارگەی نوێی سلێمانی كە بەهۆی هەبوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشكیی پێش سەربڕینیان رەتكراوەتەوە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket