riklam

كه‌ركوك..دووه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به‌تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

کوردستان 04:07 PM - 2022-05-12

سامان یابه‌ لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:  دووه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به‌تای خوێنبه‌ربوون له‌كه‌ركوك تۆماركراوه‌.

وتیشی: ئه‌وه‌ی تووشبووه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵانه‌ و پیشه‌ی مامۆستایه‌ و دوای ئه‌وه‌ی گومانی په‌تاكه‌ی لێكراوه‌و داخڵی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌و پشكنینی بۆكراوه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌هه‌ڵگری په‌تاكه‌یه‌.

وتیشی: توشبووه‌كه‌ له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری چڕدایه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفای 14له‌كه‌ركوك.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین حاڵه‌تی تووشبوونه‌ به‌تای خوێنبه‌ربوون له‌كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌ت كه‌پیاوێكی ته‌مه‌ن 47ساڵان بوو گیرۆده‌ی بوو دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د /ئازاد شكور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket