riklam

چواره‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پزیشكی له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد

کوردستان 12:19 PM - 2022-05-12

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌مه‌ 12-5-2022، چواره‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پزیشكی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكردو كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانیه‌وه‌ رێكخراوه‌و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا 70 توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌خرێنه‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی زۆر میوانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ھه‌رێم تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ د.ئارام بارام یه‌كێكه‌ له‌ڕێكخه‌ره‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ رایگه‌یاند: كۆنفرانسه‌كه‌ گرینگیه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ سلێمانی، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووساڵه‌ هاتوچۆكردن به‌هۆی كۆڕۆنا كه‌متربوه‌ته‌وه‌، بۆ ناو سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری كه‌م ببێته‌وه‌.
وتیشی:  به‌هۆی ئه‌م كۆنفرانسه‌وه‌ پسپۆڕی زۆر هاتونه‌ته‌ ناو پارێزگای سلێمانی و پسپۆره‌كان له‌بواری جیاجیای پزیشكین و له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاتوون و تواناكانیان هه‌مووی ئه‌خرێنه‌ به‌رده‌ست پزیشكه‌كانی سلێمانی بۆ زیاتر گه‌شه‌ پێدانی بواری پزیشكی له‌سلێمانی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زیاتر له‌  70 توێژینه‌وه‌ له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌شكراون، هه‌روه‌ها دوو ۆركشۆپیش پێشكه‌ش ده‌كرێن كه‌ ئه‌ویش زیاتر له‌ 30 توێژینه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ۆركشۆپه‌كه‌ ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان نیه‌، به‌ڵكو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكومییه‌كانیشه‌ له‌پێناو ئاڵوگۆركردنی زانیارییه‌كان و به‌ره‌وپێش بردنی باشتری بواری ته‌ندروستی له‌ سلێمانی .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket