riklam

هاوردەكردنی ئاژەڵ لە عیراقەوە بۆ هەرێم رادەگیرێت

تەندروستی 03:22 PM - 2022-05-11

بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە عیراق، هاوردەكردنی ئاژەڵ لە عیراقەوە بۆ هەرێم رادەگیرێت.

لەوبارەیەوە حسێن حەمەكەریم وتەبێژ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری رێنمایی داوە بە سەربڕخانەكان كە هاوردەكردنی ئاژەڵ لە عیراق و دەرەوی هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەیەكی كاتی قەدەغە كراوە، ئەمەش لەپێناو نەگواستنەوەی نەخۆشییەكە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ 10-5-2022، یەكەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركرا كە گەنجێكی تەمەن 17 ساڵە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.

تای خوێنبەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە رێگای جیاواز بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، تا ئێستا لە ئاستی دنیادا چارەسەری بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە نەدۆزراوەتەوە.

PUKmedia بیلال بارزان-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket