riklam

ته‌ندروستی تاوتوێی هه‌ڵگرتنی كۆتوبه‌نده‌كانی كۆرۆنا ده‌كات

عیراق 06:52 PM - 2022-05-07

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ ئاشكرایكرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی كۆتوبه‌نده‌كان كه‌ له‌دژی په‌تای كۆرۆنا گیرابوونه‌به‌رو به‌نیازیشن به‌منزیكانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بۆ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ به‌ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراقی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی ماون و تایبه‌تن به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌عیراق یه‌كجار سووك بوون و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له‌ئێستادا له‌تاوتوێكردنی ئه‌وه‌دان ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی ماون له‌رۆژانی داهاتوودا هه‌ڵبگیرێن.

راشیگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ڵگرتنی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ش له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانییه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵ كه‌ رۆژانه‌ دۆخی په‌تای كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو، رایگه‌یاندبوو كه‌ تێكڕای توشبوون به‌كۆرۆنا له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ 100 كه‌س كه‌متر بووه‌.

 PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket