riklam

ژمارەی گیانلەدەستدان بەتای خوێنبەربوون زیاد دەكات

عیراق 10:59 AM - 2022-05-07

تەندروستی عیراق رایگەیاند: ژمارەی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بوون گەیشتوە 40 حاڵەت و 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت: هەرچەندە ڤایرۆسی (تای خوێنبەربوون) لە عیراق نوێ نییەو پێشتریش هەبووە، بەڵام لەمساڵدا  40 حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسەكە لە هەموو عیراق تۆماركراون و تا ئێستاش 8 كەس بەو‌ ڤایرۆسە‌ گیانیان لەدەستداوە كە ئەوەش  نیشانەی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاكەیە.
وتەبێژی تەندروستی عیراق داوا لەدەزگاكانی راگەیاندن دەكات هۆشیاری لەسەر ڤایرۆسەكە بڵاوبكەنەوە.
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون كوشندەیە لەرێگەی تێكەڵاوبوون بەئاژەڵ و مێرووە تووشبووەكانەوە بڵاودەبێتەوەو هەندێك لەم ڤایرۆسانەش لەمرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر دەگوازرێنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەڕێگەی مێشوولەو شەمشەمە كوێرەو هەندێك مێرووی ترەوە ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە.
لەنیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوون بەم پەتایە، كەسی تووشبوو پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوەو هەست بەماندوو بوون و ئازاری ماسولكەكانی دەكات، دواتر تووشی رشانەوەو سكچوون دەبێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket