riklam

سلێمانی.. رۆژانی جەژن 100 نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەریان بۆکراوە

کوردستان 02:09 PM - 2022-05-06

سەرەڕایی پشووە فەرمەیەکان و ڕۆژانی جەژن ڕۆژانە نزیکەی( 100 ) نەخۆشی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە لە سلێمانی چارەسەریان بۆکراوە.

 

سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یە تایبەتە بە چارەسەرەی  توشبوانی  شێرپەنجە سەرەڕای پشووە فەرمەیەکان و ڕۆژانی جەژن ڕۆژانەلە خزمەت کردن بەردەوام بوون. لە ماوەی رۆژانی پشوی  جەژندا رۆژانە نزیکەی  (100)نەخۆش سەردانی کردووە و چارەسەری تیشکی بۆ کراوەو زیاتر لە ( 35 ) نەخۆش سیتی سکانی بۆ کراوە کە بۆ پلانی تیشکی پێویستە لە کاتی چارەسەربە تیشك، وە  (40٪ )ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەرەکە دەکەن لە دەرەوەی پارێزگای سلێمانین و لە شارەکەنی تری هەرێم و باشورو ناوەراستی عیراقەوە هاتوون.

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی  بەڕێوبەر و بەڕێوبەری کارگێڕی و پزیشک و کارماندان  بکات لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لە بۆنەی جەژن و پشووەکاندا بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیانی.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket