riklam

کەرکوك.. خۆڵبارین 114 هاوڵاتی رەوانەی نەخۆشخانە دەکات

کوردستان 12:14 PM - 2022-05-06

بەهۆی خۆڵباری نیچڕی چەند رۆژت رابردوو لە پارێزگای کەرکوک 114 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

 

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی خۆڵبارینەوە لەشەوی رابردووە تا سەعات 8ی ئەم بەیانیە 114 هاوڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە دووچاری تەنگە نەفەسی بوونەتەوە و گەیندراونەتە نەخۆشخانەکانی شارەکە وچارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

 

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەهۆی کۆتا شەپۆلی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 200 کەس دووچاری تەنگەنەفەسی بوونەتەوە وگەیندراونەتە نەخۆشخانەکان وباری تەندورستیان جێگیرە بەڵام بەهۆی بەردەوامی خۆڵبارینەکەوە بەشێکیان هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

 

PUKmedia ئازاد شوکور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket