riklam

فیلمی سینه‌مایی ئه‌زموون له‌ سلێمانی نمایش كرا

کوردستان 10:59 PM - 2022-04-30

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30-4-2022، له‌ ته‌لاری هونه‌ر له‌شاری سلێمانی مه‌راسیمی فه‌رشی سور بۆ ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌رانی فیلمی سینه‌مایی ”ئه‌زموون”  و نمایشی تایبه‌تی فیلمه‌كه‌ بۆ میوانانی و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو . 

فیلمی سینه‌مایی ئه‌زموون له‌ ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كۆركی و نواندنی ئاڤان جه‌مال، ڤانیا سالار، شوان عه‌تووف، حسێن حه‌سه‌ن، هۆشیار نێروایی و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری دیكه‌یه‌ و به‌رهه‌می كومپانیای "میتوس فیلم"ی به‌رلین و كومپانیای "مه‌ستی فیلم"ی سلێمانییه‌ به‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی روشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه.

فیلمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی "ئاڕت هوود" له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

فیلمی سینه‌مایی ئه‌زموون چیرۆكی قوتابییه‌كی پۆلی ١٢ ده‌خاته‌ڕوو،  كه‌ له‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باشدایه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵدا، به‌ڵام رووداوه‌كان به‌ ئاڕاسته‌یه‌كی تردا ده‌یبه‌ن.

فیلمی ئه‌زموون براوه‌ی  خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ فیستیڤاڵی فیلمی كارلۆڤـی ڤاری و خه‌ڵاتی جوری له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی مۆنس له‌ وڵاتی به‌لجیكا و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ ٣٧ه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سانتا باربێرا له‌ ئه‌مریكا و چه‌ندین خه‌ڵاتی تر. 

شایه‌نی باسه‌ فیلمی سینه‌مایی ”ئه‌زموون” له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م سینه‌ماكانی شاره‌كانی سلێمانی  هه‌ولێر  ،دهۆك و كه‌ركوك ده‌ستده‌كات به‌ نمایش.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket