riklam

بەدواداچوون بۆ پێشنیارو داواكارییەكانی هونەرمەندان دەکرێت

عیراق 07:35 PM - 2022-04-24

مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لەژمارەیەك هونەرمەندان كرد بەسەرۆكایەتی نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی عیراق.

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia گەیشتووە راشیگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ پێشوازیكرد لەژمارەیەك لەهونەرمەندانی عیراق بەسەرۆكایەتی جەبار جودی نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی عیراق و ئاماژەشی بەوەدا كە كازمی لەمیانی دیدارەكەدا گوێی لە داواكارییەكانی هونەرمەندانی ئامادەبوو گرت سەبارەت بەدۆخی جووڵانەوەی هونەرو دراما لەعیراق، هەروەها باس لە هەلومەرج و كاریگەری و ئاڵنگارییەكانی بەردەم ئاواتەكان و گەشەپێدانی هونەر لەعیراق كرا كە رێگەی نەداوە وەك پێویست هونەر رۆڵی تەواوی لەكۆمەڵگەدا بگێڕێت.

 

هاوكات هەر لەو لەدانیشتنەدا باس لە لەدۆخی هونەرمەندانی عیراق و ژیان و گوزەرانیان و گرنگترین داواكارییان كرا، لای خۆیەوە سەرۆك وەزیران بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ پێداویستی و پێشنیارەكانیان بكات بەئامانجی رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەپێدانی هونەرو كاركردن بۆ گەیاندنی پەیامە بەرزەكەیان بە كۆمەڵگەی عیراقیی.

 

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket