}

ئەمڕۆ دیداری یه‌كێتی لە ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینە

کوردستان 02:04 PM - 2022-04-15

دیداری یه‌كێتیی بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه‌ و نیشتمانییانه‌یه‌ بۆ تاووتوێكردنی واقعی ئێستای یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی وتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانییه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ دیدگایه‌كی نوێوه‌ ئاماده‌بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكا و سه‌ره‌نجام باشتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر كوردستانێكی ئاوه‌دان بۆ هه‌مووان، بێ جیاوازی، فه‌راهه‌م بكات.

 

له‌م چواچێوه‌یه‌دا دیداری یه‌كێتی، ده‌یه‌وێت چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستاو ئاینده‌ی حزب و پێداویستی و كێشه‌ و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، ئه‌زموونی سیاسی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه‌ پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌م له‌ ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه‌ تازه‌یه‌ ده‌خوازێت، پێویستمان به‌وه‌یه‌ له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا، دیدی نوێ و ده‌سپێشخه‌ری یه‌كێتییانه‌ بێنینه‌ كایه‌وه‌.

 

ئەمڕۆ شه‌ممه‌  16-4-2022  دیداری یه‌كێتی له‌ شاری ڕانیه‌ سه‌عات (۱٠)  له‌ هۆڵی زین  ده‌ست به‌كاره‌كانی ئه‌كات .

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket