riklam

بەرهەمەكانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لە 15 بەرگدا بەچاپ گەیەنرا

کوردستان 02:30 PM - 2022-04-08

بەسەوزكردنی پاركێك دڵسۆزانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆحی شەهیدانی چەپۆكی چەپەڵی داعش، شاد دەكەن. 
لەمەراسیمێكدا و بۆ بیرەوەری ٢٢هەمین ساڵەی ماڵئاوایی رووناكبیر و سیاسەتمەدار و ئەدیبی گەورەی گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەپاركی هەواری شار لەشاری شاران، هەڵمەتی رواندنی نەمامی دارستانی یادتان بەخێر بەڕێوەچوو. 
لەو مەراسیمەدا كە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) و ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی و كەسایەتی و هەڤاڵان و دڵسۆزان و وەفادارانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد  ئامادەیبوون، هەڵمەتێكی نەمام رواندن بۆ شادكردنی رۆحی قوربانیان و شەهیدانی دەستی داعش بەڕێوەچوو. 
خاتوو شاناز لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەوپێیەی ساڵیادەكە كەوتۆتە مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە و بۆئەوەی كەسانێكی زۆر كە لەدەرەوەی شارەوە دێن و ماندوونەبن بڕیارماندا مەراسیمی تایبەت بەو بیرەوەرییە بخەینە مانگی ئایار، ئەمڕۆش تەنیا بە هەڵمەتی چاندنی نەمام بەشداری بكەین كە لەساڵی ٢٠١٦ ەوە دەستمان پێكردوە و لەگەڵ گەورەبونی نەمامەكاندا ناوی پیرۆزی شەهیدانی لەسەر دەنوسین.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی :بەداخەوە كەشەڕی داعش هێشتا كۆتایی نەهاتووە و قوربانیەكی زۆرمان داوە بۆیە وەك یادێك و وەك ڕەمزێك بۆ ئەو شەهیدانە دەمانەوێت ئەم پاركە وەك بەشێكی لێبێت كە هەمیشە یادیان بەخێر بكەینەوە.
لەبارەی ئەو مەراسیمەی چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتی: بەردەوام دەبین لەسەر بیروبۆچون و هزری مامۆستا، بۆ ئەمساڵیش وەك چۆن پێشتر بەڵێنمان دابوو، هەموو بەرهەمەكانی كۆكراوەتەوەو لە 15 بەرگدا بەچاپ گەیەنراوە كە دواتر مەراسیمی ناساندنی بۆ بەڕێوەدەچێت  لەلایەن رێكخراوی ئیبراهیم ئەحمەد فاوەندەیشنەوە.
وتیشی"هیوادارم خەڵك زیاتر سودی لێببینێت و زیاتر لە هەست و فكر و بۆچونی باوكم تێبگات".
دواتریش، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەهاوڕێیەتی ژمارەیەك لەئەندامانی خانەوادەكەی، سەردانی مەزاری پیرۆزی مامۆستا و سیاسەتمەداری كۆچكردووی كرد و بەڵێنی بەردەوامبون لەسەر رێبازەكەی بۆ خزمەتكردن بەكورد و كوردستان و هێنانەدی ئاوات و ئامانجەكانی دووپاتكردەوە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket