riklam

كۆنفرانسی جینۆساید له‌ بیره‌وه‌ریی گه‌لاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 09:20 AM - 2022-03-30

رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 30 و 31-3-2022، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی جینۆسایده‌وه‌ به‌ ناونیشانی (جینۆساید له‌ بیره‌وه‌ریی گه‌لاندا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زانكۆ و ده‌سته‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێزدییه‌وه‌، رێكده‌خرێت كه‌ پێكهاتوون له‌سه‌نته‌ری بێشكچی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید له‌ زانكۆی دهۆك، ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌نته‌ری كوردۆلۆجی له‌ زانكۆی سلێمانی، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی چه‌رموو بۆ تاوانه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید، دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێزدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جینۆساید، كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ زانكۆی دهۆك به‌ هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و حه‌وت ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت.

كۆنفرانسه‌كه‌ رۆژانی  30 و 31-3-2022 له‌ زانكۆی دهۆك به‌ هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا كه‌له‌ زانكۆی دهۆك به‌ هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت و حه‌وت ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، له‌11 پانێلدا 46 توێژینه‌وه‌ پێشكه‌شده‌كرێن.

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 50 توێژه‌ر له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، ئوردن، جه‌زائیر، هیندستان، ژماره‌یه‌ك له‌ زانكۆكانی ئه‌وروپا وه‌كو ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا به‌شدارییان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket