}

له‌ نه‌ورۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن

کوردستان 07:37 PM - 2022-03-19

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریه‌ك بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو ماتۆڕسكیل بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، له‌ نه‌ورۆزدا ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌...
به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گرفت و قه‌ره‌باڵغی وه‌ ڕێگه‌ گرتن له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆیی مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان، ئاگاداری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و ماتۆڕسكیله‌كان ده‌كه‌ین كه‌ جموجۆڵی بارهه‌ڵگر و ماتۆڕسكیل له‌ ڕێكه‌وتی 20-3 سه‌عات 12 ی شه‌و تا كو 22-3-2022 سه‌عات 12 ی شه‌و له‌ سه‌یرانگاو ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌.  

داواكارین له‌ شۆفێرانی به‌ڕێز پابه‌ندی ئه‌م ئاگادارییه‌ بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ شۆفێری سه‌رپێچیكار ده‌كه‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket