riklam

سنه‌.. ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 11:44 AM - 2022-03-17

شارەوانی سنە لەبەردەوامی رووداوە مێژووییە كلتورییەكانی نەورۆزی كۆندا، ئاهەنگی جۆراوجۆر ساز دەكات و یەكێك لەو بەرنامانەش جێبەجێكردنی ئاهەنگی نەورۆزی جیهانییە كە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ 17ی 3ی 2022 سەید ئەنوەر رەشیدی قائیمقامی سنە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری PUKmedia ئامادەیی بوو، باسی لەڕووداوی تایبەتی نەورۆزی ساڵی 1401ی جیهانی كردو ئاماژەی بەمێژووی نەورۆزی ئێران كردو وتی: ئەمساڵ شارەوانی سنە لەبەردەوامی رووداوە مێژووییە كلتورییەكانی نەورۆزی كۆندا ئاهەنگی جۆراوجۆر ساز دەكات و یەكێك لەو بەرنامانەش جێبەجێكردنی ئاهەنگی نەورۆزی جیهانییە كە ئەمڕۆ 17ی ئادار بەڕێوەدەچێت.
وتیشی: رۆژی 17ی ئادار لە ماڵی كوردی سنە وەك گوندی نەورۆز، 12 بۆ 13 وڵاتی جیهانی سەر بەنەورۆز نەریتی خۆیان لەوێ نمایش دەكەن.
‎رەشیدی ئاماژەی بەشاری سنە كرد وەك شارێكی داهێنەری میوزیك كردو رایگەیاند: بەرنامەی تایبەت بەئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ ئەم ناونیشانە ئامادەكراوەو لەبودجەی ساڵی 1401ی شارەوانی سنە وەك شاری داهێنەری مۆسیقا سەرنجی تایبەتی پێدراوە.
‎رێڕەوی گەشتیاریی ناوچەكان و كرماشان و سنە بەفڕۆكەوانی ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵ راگەیاندو وتی: جەژنی نەورۆزی جیهانی لە سنە بەئامادەبوونی 12 بۆ 13 وڵات لە سێ خاڵی پیادەیی فەردۆسی و ماڵ و هۆڵی گوڵانی شەش هەزار كەسی بەڕێوە دەچێت.
په‌یامنێری PUKmedia ئه‌ركان شاوازی له‌سنه‌



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket