}

فۆتۆگرافه‌ری جیهانی د.ئه‌حمه‌دی ناتقی سه‌ردانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ده‌كات

کوردستان 08:26 PM - 2022-03-13

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  13-3-2022 د.ئه‌حمه‌دی ناتقی به‌ یاوه‌ری ره‌زای ره‌حمه‌تییان سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیایی جام كوردی ، سه‌ردانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانی كرد.
له‌ دیدارێكیدا كاروان ئه‌نوه‌ر ،سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی د.ناتقی كرد بۆ سلێمانی به‌تایبه‌ت كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و د.ناتقی-ش جگه‌ له‌ ئه‌ركه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌، خاوه‌نی وێنه‌ی ”عومه‌ری خاوه‌ر”  و زۆرترین گرته‌ی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌.
دواتر كاروان ئه‌نوه‌ر چاپكراو و بڵاوكراوه‌كانی سه‌ندیكا و په‌رتوكی یاساكانی رۆژنامه‌نوسی پێشكه‌ش به‌ د.ئه‌حمه‌دی ناتقی كرد.
ئه‌حمه‌دی ناتقی ساڵی 1958له‌ باشوری تاران له‌ دایكبووه‌،
له‌ 1970ده‌ستیكردووه‌ به‌كاری فۆتۆگرافی
له‌ 1978بۆ 1983له‌ جه‌نگی نێوان عێراق - ئێران فۆتۆگرافه‌ر بووه‌
له‌ 1983 به‌رپرسی خانه‌ی فۆتۆگرافی بووه‌ له‌ ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی ئێران
ماوه‌ی 10ساڵ  له‌ فێستیڤاڵی رۆژنامه‌گه‌ری ئێران راهێنانی به‌ باشترین فۆتۆگرافه‌رانی بواری هونه‌ركردووه‌
مامۆستای فۆتۆگرافی چه‌ند زانكۆیه‌كی ئێران بووه‌ و بۆ ماوه‌ی ساڵێكێش سه‌رۆكایه‌تی به‌شی فێرگه‌ی هه‌واڵی فارس بووه‌.
سكرتێری پێنجه‌مین پێشبڕكێی وێنه‌ی ساڵانه‌ی ئێران بووه‌.
د.ناتقی سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی ئێران بووه‌.
له‌ساڵی 2000 یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆی به‌ ناونیشانی ”له‌ دایكبوون له‌ زیندان ”كردۆته‌وه‌.
پاش ٢٠ ساڵ له‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌كی بۆ نیشاندانی ئه‌و كاره‌ساته‌ كردۆته‌وه‌ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket