}

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی داوایه‌ك له‌هاووڵاتیان ده‌كات

کوردستان 02:28 PM - 2022-03-09

وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك و بۆ زیاتر به‌رچاو ڕوونی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان، سه‌باره‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانی، كه‌ دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر ”پێنج زۆندا” به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌ له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێداوه‌، كه‌ بریتین له‌ كۆمپانیاكانی.

1- زۆنی(1) سنوری ڕۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ن كۆمپانیای (خالید حمه‌ ڕه‌ووف). سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆكایه‌تیمان (ھێمن ابراھیم)
ئه‌م سنوره‌ خۆی له‌م گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی شاری سلێمانی دا ده‌بینێته‌وه‌:
پردی وڵوبه‌ به‌ ده‌ستی زێڕینۆك تا ژاڵه‌ی سه‌روو و شێخ وه‌یساوا تا بازگه‌ی عه‌ربه‌ت.
له‌ پردی وڵوبه‌وه‌ بۆ شوقه‌كانی گۆیژه‌ ستی.
2- زۆنی (2) سنوری ناوه‌ند (شكار). سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆكایه‌تیمان (حمه‌ تۆفیق)
ئه‌م سنوره‌ خۆی له‌م گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی شاری سلێمانی دا ده‌بینێته‌وه‌:
له‌ پردی وڵوبه‌وه‌ بۆ ھۆتێل سلێمانی پاڵاس بۆ یانه‌ی ئه‌ندازیاران له‌وێشه‌وه‌ تا پردی ده‌باشان.
3- زۆنی (3) سنوری باكوڕ ( هه‌رێم+ئانزۆكۆنستره‌كشن). سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆكایه‌تیمان (رفعت نجم)
ئه‌م سنوره‌ خۆی له‌م گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی شاری سلێمانی دا ده‌بینێته‌وه‌:
یانه‌ی ئه‌ندازیاران بۆ پردی ده‌باشان و كوردسات- له‌وێشه‌وه‌ بۆ پردی كۆبانێ تا ھه‌واری شارو خێوه‌ته‌.
پردی كۆباێ تا دووڕیانه‌كه‌ی سه‌رچنار.
4- زۆنی (4) سنوری باشور ( خالید حمه‌ڕه‌ووف).
سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆكایه‌تیمان (كه‌یوان عبدالله‌) 
ئه‌م سنوره‌ خۆی له‌م گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی شاری سلێمانی دا ده‌بینێته‌وه‌: 
له‌ ھۆتێل سلێمانی پاڵاس تا پارێزگای سلێمانی به‌ ده‌ستی گه‌ڕه‌كه‌كانی چوارباخ و ئابڵاخ و قالاوه‌و ڕزگاری. له‌ پشت شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی وڵوبه‌و شێخ عباس ژاڵه‌ی خواروو ھه‌ردوو ناوچه‌ی پیشه‌سازی ١ و ٢، به‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی چوارچرا و كانی گۆمه‌و كه‌نه‌سوره‌.
5- زۆنی (٥) سنوری ڕۆژئاوا ( هه‌رێم+ئانزۆكۆنستره‌كشن).
سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆكایه‌تیمان خالد ئه‌حمه‌د.
ئه‌م سنوره‌ خۆی له‌م گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی شاری سلێمانی دا ده‌بینێته‌وه‌: 
ھه‌موو سنوری ڕاپه‌ڕین و به‌كره‌جۆ و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ریان.
داواكارین له‌ ھاووڵاتیانی خۆشه‌ویست له‌كاتی بینینی ھه‌ر كه‌موكوڕییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ پاك و خاوێنی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ی لای خواره‌وه‌و ھاوكارمان بن تا ئێمه‌ش به‌دواداچونی ته‌واو بكه‌ین. 
07701540004

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket