riklam

خورماتوو.. ڕێز له‌ ژماره‌یه‌ك ژنی تێكۆشه‌ر ده‌گیرێت

کوردستان 12:38 PM - 2022-03-08

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8-3-2022 به‌ ئاماده‌ بوونی مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جێگری سه‌رۆكی فراكسیونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق و لێپرسراوانی حزبی لاینه‌ سیاسیه‌كان و حكومی و ژنان و كچان و ڕێكخراوه‌كان له‌ ژێر دروشمی ژن بونیاتنه‌ری ژیانه‌، یه‌كێتی ژنانی كوردستان لقی خورماتوو و به‌ هاوكاری ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی حه‌مرین مه‌راسیمێكیان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ ی ماڕسه‌وه‌ له‌ قاوه‌خانه‌ی ماڵی كلتوری له‌ قه‌زای خورماتوو ساز كرد.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا مه‌لا كه‌ریم شكور وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیادا به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ ڕۆڵی ژن كرد له‌ كۆمه‌ڵگادا و پێویسته‌ ژن زیاتر گرنگی پێبدرێت له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی ژیاندا.
دواتر ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ كۆمه‌ڵێك ژن و مامۆستای تێكۆشه‌ر له‌ پای ئه‌رك و ماندووبوونیان له‌ ئیش و كاره‌كانیاندا.
PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket