riklam

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵەخانەیەك بۆ كەمپەسی خانەقین دروستدەكرێت

کوردستان 09:58 PM - 2022-03-07

لەمیانی هەوڵەكانی بۆ بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن و ئاستی زانستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ خوێندكاران و گەنجان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بەدروستكردنی باڵەخانەیەكی مۆدێرن بۆ كەمپەسی خانەقین كە پێكدێت لە هۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستیی پێشكەوتوو. پرۆژەكە بەبڕی ٤١٢،٥٠٠،٠٠٠ چوار سەدو دوانزە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت.
ئەم بڕیارە دوای دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی ھات لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی و پاش خستنەڕووی ئەو داواكارییە، بەڵێنی بەخوێندكارانی بەشی كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیای زانیاریی خانەقین سەر بەزانكۆی گەرمیان داو ئەمڕۆ  بڕیارەكە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
كەمپەسی خانەقین/ بەشی كۆمپیتەرو تەكنەلۆژیای زانیاری سەر بەزانكۆی گەرمیان ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە. كەمپەسەكە تاوەكو ئێستا باڵەخانەو هۆڵ و تاقیگەی گونجاوی نەبووە بۆ خوێندن. بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆژی ٤ شەممە تیمەكانی مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتیی یەكێتی دەستبەكار دەبن و كارەكانی پرۆژەكە لەماوەیەكی كەمدا تەواو دەكرێن و دەخرێتە خزمەت خوێندكارانەوە
نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎٧ی ئاداری ٢٠٢٢
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket