دروستكردنی په‌یوه‌نديیه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه
ڕیپۆرتاژ 10:32 AM - 2022-03-02
به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته خوویه‌كی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه، هه‌ركه‌سه و بۆ ئامانج و مه‌به‌ستێك به‌كاری ده‌هێنێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان گه‌نجان زۆرترین به‌كارهێنه‌ری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن و به‌شێكیان له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان دروستكردووه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندییه‌كه بووه‌ته هاوسه‌رگیری و هه‌ندێكجاری تریش بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بووه و بێ ئه‌نجام كۆتاییهاتووه.
له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌وه یه‌كیان ناسیووه
تارا و عه‌لی ئێستا خاوه‌نی منداڵێكی چاوگه‌شن، پێشتر هه‌ر یه‌كه‌یان له شارێكی جیاواز ژیاون و له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه یه‌كیان ناسیووه عه‌لی ده‌ڵێت، رۆژێك به سوتفه پڕۆفایلی تارام به‌رچاو كه‌وت و ئادم بۆ نارد دوای هه‌فته‌یه‌ك قبوڵی كردم كه‌وتمه قسه‌كردن له‌گه‌ڵی وه‌ك هاوڕێیه‌ك سه‌ره‌تا زۆر ئاڵۆز بوو و دره‌نگ جوابی نامه‌كانمی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام ورده ورده په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان له هاوڕێیه‌تییه‌وه گۆڕا بۆ خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیریمان كرد.
تارا له‌باره‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یانه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وتی، سه‌ره‌تا زۆر ده‌ترسام، به‌ڵام دوای چه‌ند جارێك قسه‌كردن بۆم ده‌ركه‌وت كه كه‌سێكی باشه و شه‌ش مانگ وه‌ك هاوڕێ بووین و دواتر هاته داخوازیم و هاوسه‌رگیریمان كرد.
وتیشی: سه‌ره‌تا لای ماڵه‌وه‌مان نه‌موت كه له رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه ناسیوومه، چونكه رازی نه‌ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه بوو به خێر بۆ ئێمه زۆر گونجاو و بێ كێشه‌ین.
په‌یوه‌نديیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هۆشمه‌ندی بێت ئه‌نجامی هه‌یه
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای راستی و هۆشمه‌ندی بێت ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت، به تایبه‌ت بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای روخسار بێت ئه‌وه هه‌رزوو ده‌پوكێته‌وه و بێ ئه‌نجام ده‌بێت.
سارا كه‌مال كچێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه و له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه كوڕێكی ناسیووه پاش ماوه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی ویستویانه هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام دواتر بێ ئه‌نجام بووه و سارا وتی: جیا له سۆشیال میدیا كه رووبه‌ڕوو كوڕه‌كه‌م بینی و پاش قسه‌كردن له‌گه‌ڵی ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی وتبووی راست نه‌بوو بۆیه كۆتاییم به په‌یوه‌ندیه‌كه هێنا له‌گه‌ڵی و بڕیارمداوه هه‌رگیز شتی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌كه‌مه‌وه.
ئاشتی كاروان هاووڵاتییه‌كه هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ناسراو ره‌تده‌كاته‌وه له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها بۆ قسه‌كردن و ئاگابوون له‌خزم و ناسیاوه‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت و هه‌رگیز كه‌سی نه‌ناسراو وه‌رناگرێت و ده‌ڵێت: چه‌ندینجار بیستوومانه به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناسینی كه‌سی نه‌ناسراوه و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه.
هه‌ندێك له‌په‌یوه‌ندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ خه‌ڵه‌تاندنه
په‌یوه‌ندییه‌كان له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست ده‌بن مه‌رج نییه ته‌نها بۆ هاوسه‌رگیری بێت به‌ڵكو هه‌ندێك له‌تاكه‌كان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هاوڕێیه‌تییه‌كی پته‌و له‌نێوانیان دروست بووه یان ئاسانكاری كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی منداڵی و خزم و كه‌سوكار كه چه‌ندین ساڵ بووه یه‌كیان نه‌بینیوه.
كارزان عه‌بدوڵا دوای ١٦ ساڵ له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه هاوڕێیه‌كی منداڵی دۆزیوه‌ته‌وه له ئه‌مریكا و وتی: هاوڕێكه‌م دوای ئه‌وه‌ی به خێزانی رۆیشتن بۆ ئه‌مریكا هیچ هه‌واڵیم نه‌ده‌زانی رۆژێك به رێكه‌وت وێنه‌كه‌یم بینی له ئینستاگرام یه‌كسه‌ر فڵۆوم كرد‌و و به یه‌كتر شادبووینه‌وه و باسی یادگارییه‌كانی منداڵیمان كرد، بڕیاره ئه‌مساڵ بێته‌وه و له‌نزیكه‌وه یه‌ك ببینین ئه‌وه بۆ هه‌ردوكمان زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو.
هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی خراپ به‌كارهێناوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردودا چه‌ندینجار له راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی شاره جیاوازه‌كاندا بینومانه كه تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه كه له‌ژێر ناوی خۆشه‌ویستیدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا هه‌بووه له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندوون و دواتر داوای پاره و شتی دیكه‌ی لێكردووه.
به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به مه‌به‌ستی خراپ سزای هه‌یه و ساڵی ٢٠٠٨ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان یاسای ژماره ٦ی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی ده‌كرد، به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌رێگه‌ی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر سزا ده‌درێت به شێوه‌یه‌ك كه به‌ندكردن له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت یان پێبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك بڕه‌كه‌ی له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت.
PUKmedia نیاز ئه‌بوبه‌كر
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24