riklam

سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

پرسەنامە 04:26 PM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو (زوبێده‌ سه‌عید)، دایكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مام خدر سكرتێری گشتی  بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ هاوڕێ مام خدره‌وه‌ 

برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان خاتوو (زوبێده‌ سه‌عید)م بیست،له‌ دڵه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانم ، به‌ناوی خۆم و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین .
به‌هیواین ئه‌وه‌ دواناخۆشی هه‌موو لایه‌ك بێ .

مام خدر
سكرتێری گشتی 
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket