riklam

سوید.. نوێنەری یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

تاراوگە 01:47 PM - 2022-02-25

سەمیر ئەمین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوڵاتی سوید بەهاوڕێیەتی تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان ئازاد عەبدولڕەحمان  سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقیان كرد لە ستۆكهۆلمَی پایتەختی وڵاتی سویدو چاویان كەوت بەڕاوێژكار بێوان جاسم ئیبراهیم، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لەسوید .
لەم سەردانەدا گفتوگۆی گرنگ و بایەخدار كرا سەبارەت بەكاری پەیوەندییەكان و بۆنە نەتەویی و نیشتمانییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بە گشتی و لە نێویشیاندا یادەكانی هەڵبجە و ئەنفال و نەورۆز.
هەروەها باس لە گرنگی یادكردنەوەكان كرا كە بە شێوەیەكی شكۆمەندانە بێت كە شایستە بێت بەقوربانیان و پاشماوەكانیان و پێگەی یادو بۆنەكان.
دواتر بێوان جاسم  رونكردنەوەی واقعیانەی بارودۆخی عیراقی باسكردو  تێگەیشتنی فرەڕەهەندی هەبوو لەمەڕ گرنگی یادو بۆنەكان كە ساڵانە بكرێت، هەروەك ئاماژەیكرد بەوەی كە پێویستە نەوەی ئێستاو ئایندەش ئاشنایەتیان هەبێت لە مێژووی تاڵ و شرینی قۆناغە جیاوازەكانی گەلەكەمان.
PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket